بەرپرسێكی باڵی ناوەندی بریار هێرشی تووند دەكاتە سەر هێرۆ
خواكوڕك
سەركردەیەكی باڵی ناوەندی بڕیار هێرش دەكاتە سەر باڵی قۆرخكار و دەڵێ ئەوان بڕیارەكان لە ژێر پەردە دەدەن و بوونەتە هۆی لاوازبوونی یەكێتی لە كوردستان و عێراق و ناوچەكە، لەبارەی هەنگاوی نوێی ناوەندی بڕیاریش هێما بۆ ئەوە دەكات كە “بڕیار و هەڵوێستی نوێمان دەبێت.
بەرزان ئەحمەد كوردە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و سەركردەی باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕايگەیاند، “ناوەندی بڕیار لە ئەنجامی ناشەفافی و ناعەدالەتی و مامەڵەی ناحزبیانە و میزاجی كەسی قۆرخكاران دروست بووە، بڕیارەكان لەژێر پەردەوە دەدرێن، زۆرینەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئاگای لێ نییە، لە ئەنجامدا یەكێتیی بەهۆی ئەو رەفتارانەوە لە هەموو ڕووێكەوە لاواز بووە، لە سیاسەتی هەرێمی و ناوچەكە و لە پێوەندی لەگەڵ بەغدا و لەگەڵ حزبەكان، سیاسەتی یەكێتی ناتەندروستە.
هەروەها گوتی، لە داهاتوو وەك ناوەندی بڕیار هەڵوێست و بڕیاری ترمان دەبێت، ئێستە نازانین چۆنە، چاوەڕێین پێك بێین و یەكێتی بخەینە سەر رێچكەی خۆی، دواتر رەنگە بیر لە زۆر شت بكەینەوە كە بە قازانجی ناوەندی بڕیار و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و خەڵكی كوردستان بێت.