كه‌لار .. باله‌ جیاوازه‌كانی گۆران پۆسته‌ری كاندیده‌كانیان ده‌درینن

شەڕی هەڵبژاردنی کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەکەلار کێشەی قوڵی بۆ بزوتنەوەکە لێ دەکەوێتەوە و باڵی عوسمانی حاجی مەحمودو کوڕانی نەوشیروان مستەفا پۆستەرەکانی کاندیدەکانی یەکتر دەدڕێنن .

بانگەشەی هەڵبژاردن هێندەی تر کێشەی باڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی قوڵکردۆتەوە شەڕ لەنێوان باڵەجیاوازەکانی بزوتنەوەکە لە کەلار دروست دەکات ، هەریەکە لە عوسمانی حاجی مەحمودو قایەری حاجی عەلی کەسەر بەباڵێکن دژایەتی راستەوخۆی باڵی چیاو نمای کورانی نەوشیروان مستەفا دەکەن و پۆستەرەکانی کندیدەکانی یەکتر دەدڕێین .

غالب محەمەد کە سەر بەباڵی چیاو نمایە لەلایەن مەحمود شێخ وەهاب کەسی نزیک لە عوسمانی حاجی مەحمودو قایەری عاجی عەلیەوە دژایەتی دەکرێت و پۆستەرەکانی لێدەکرێتەوە ئەمەش دەبێت بەهۆی ئەوەی کە هەردوولا شەڕ لەنێوانیان دروست ببێت ، هەردوولا شەڕ بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو کەسەی خۆیان کاندیدیان کردووە سەربکەوێت بەسەر کاندیدی بەرامبەرەکەیان .

بەپێی سەرچاوەیەک لە یەکێک لە هەڵسوڕاوانی گۆرانەوە باس لەوە دەکرێت کێشەی نێوانیان زۆر قوڵەو ئەگەر هەیە شەڕە تەقە لە نێوانیان ڕووبدات .

Back to top button