سوپای پاسداران: موشەکەکانمان دژی ئیسرائیل ئامادەیە

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، پەنجەی چەکدارانیان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانە و موشەکەکانیان ئامادەیە بۆ بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل.

حسێن سەلامی جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، وتی، ئیسرائیل لە نێو دەمی ئەژدیهادا دەژی و هەر جەنگێک بەرپا بکات دەبێتە هۆی لەناوبردنی خۆی.

بە وتەی حسێن سەلامی، ئەگەر جەنگ بەرپا ببێت، ئیسرائیل شوێنی نییە بۆی هەڵبێت، جگە لە دەریا.

هەروەها دەڵێت، ئێران توانای بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندی تەواوی دوژمنەکانی هەیە، لە هەر ناوچەیەکی جیهان.

لەبارەی سیاسەتی ئەمریکاش لە سوریا جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران گووتی، ئەمریکا لە سوریا توشی شکست بووە، لەبەرئەوەی ستراتیژی نییە، کاتێک بە پرۆسەیەک هەڵدەسن دەبنە مایەی گاڵتەجاری، وەکو ئەو هێرشەی لە چەند ڕۆژ ڕابردوودا کردیانە سەر سوریا.

Back to top button