ده‌نگی ده‌نگده‌ران نهبری حهياتم … ئومول جهراسيم خۆت بگره هاتم
عه‌تای شيخ حه‌سه‌ن
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌يه‌كی بێ ستراتيژو لۆكاڵی له‌خولانه‌وه‌ی ناو بازنه‌ی دامه‌زراندنيه‌وه تا ئه‌مڕۆ ، جگه له‌كۆمه‌ڵێك شكست چی گۆڕيوه ؟؟
١/ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پرۆژه‌ی ئۆپۆزيسيۆن بونيدا له‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئيسلاميه‌كاندا گه‌وره‌ترين فه‌شه‌لی هێناو . نه‌يتوانی هيچ ئاڵوگۆڕێك پيشانی خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانی بدات ، يان وه‌ك هێزێكی خاوه‌ن پرۆژه‌ی گۆڕانكاری خۆی نمايش بكات ، به‌ڵكو هێزيك بوو ئيلهامی له‌كونه قينی ( خودالێی خۆش بێت ) ڕێكخه‌ره‌كه‌ی و ، له پهرچهكردارو فه‌راغی ئيداری وه‌رده‌گرت .
٢/ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رچه‌نده له‌هه‌ناوی يه‌كێتی هاتبۆيه ده‌ره‌وه‌و ، ئه‌و هێزه‌ی كوردستانی دووله‌ت كردبوو ، به‌ڵام بۆ ساڕێژی ئازاری فه‌شه‌لی مه‌يدانی ئۆپۆزيسيۆن بوون ، لهكۆشكهكهی ده‌باشان ئاشتبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ يه‌كيتی هه‌ڵبژارد و ، ئيتفاقی له‌گه‌ڵ ئيمزاكردو ههنديێك مه‌سجی بهكايهی سياسی ئه‌و كاته‌ی كوردستان دا ، كه‌چی ئيتفاقهكه ته‌نها ئه‌و مه‌ره‌كه‌به بوو لهسهرپهڕهكانی ده‌فته‌ری ده‌باشان به جێماو هيچی سه‌وز نهكردو ، گۆڕان فه‌شه‌لێكی ديكهی تۆمار كرد .
٣/ دوای ئه‌م دوو ئه‌زمونه تاڵه‌ش ، ته‌نها دهريجهی گۆڕان بۆ ڕزگاربوون لهفهشهل ، ڕێگه‌ی سه‌ری بڵندو ، ئيتفاقی بوو له‌گه‌ڵ پارتی ديموكراتی كوردستان بۆ به‌شداری لهكابينهی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڵام مه‌خابن لهويشدا پاشه‌كشه‌ی له‌حكومه‌ت ، بوو به باش‌ترين دهليلی فه‌شه‌ل ، ئاخر به‌ڵێنی چوارساڵی ئارامی جه‌وهه‌ری ڕێكه‌تنه‌كه بوو ، كاتێك ئارامی گۆڕدرا بهجهنجاڵی ، بزوتنه‌وه‌كه سێهه‌م فه‌شه‌لی تۆمار كرا .
هێزيك كهلهئهزمونی دووكابينهی حوكمڕانی كوردستاندا ( ٣ ) فه‌شه‌لی گه‌وره‌ی مێژوويی تۆمار كردبێت ، به‌دڵنياييه‌وه له م هه‌ڵبژاردنه‌دا به ميكانيزمی نيشتمانی سه‌رناكه‌وێت ، بۆيه ميكانيزمی دژه ئيراده‌ی نيشتمانی ده‌كه‌ن به‌فاكته‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی عه‌رشی به‌غدا و ، له‌زهنی پوچگهراييدا ، دادگا بۆ ڕيفراندۆم چييه‌كان چێ ده‌كه‌ن .
ئاخر شۆفينيزمی فارسی و توركی و عه‌ره‌بی زه‌مه‌نێكه له‌هه‌وڵی شكاندنی شكۆی نه‌ته‌وه‌و ئيراده‌ی تاكی كورددان ، هه‌تا خاوه‌نی قه‌واره‌و جوگرافيای پيناسهكراوی خۆمان نه‌بين ، دياره كورترين ڕێگای ئهزمونكراوو پراكتيكی ناوماڵی خۆمانه ، هه‌تا ڕێبه‌رو سه‌ركرده‌و سومبوله‌كان و ، ته‌نانه‌ت چه‌مكه سيادی و ، پرۆسيسه ديموكراسيهكانيش تێكبشكێنن ، ئه‌وه‌نه‌بوو كورسيهكهی سه‌رۆكی هه‌ريم و ، مێژووی پرسه‌روه‌ری و ، ووزه‌و ، سه‌كۆی پارله‌مان وه‌ك چه‌مكه سيادييهكانی ووڵات بوون به شۆێنی پلارو په‌لاماری خاديمانی حه‌ره‌می داگيركه‌ر .
ئاخر بانگه‌شه‌ی دادگايی كردنی گه‌لێك كه بهمۆديلی ( سۆفت پاوه‌ر ) به‌دونيا ده‌ڵ]ت ئێمه( بووين و هه‌ين و ده‌بين ) جگه لهمهرامێك بۆ دروستكردنی قه‌يران و گرژی ، له‌ناو پرۆسيسيكی ديموكراسيدا چی تر ده‌گه‌يه‌نێت ، گومان دروستكردن و بانگه‌شه‌ی ڕاده‌ست كردنی تاكی سهربهخۆيخواز بۆ كه‌له‌پچه‌ی مه‌زهه‌بگه‌راكان و شۆفينيهكان و به‌رده‌م دادگای ئيحتيلال ، جگه له تێكدانی به‌ره‌ی به‌رگری و تۆكمه كردنی به‌ره‌ی كرێگرتهيی چی مانايه‌كی تر ده‌به‌خشێت ، بۆيه له‌سه‌ر ده‌نگده‌ره نيشتمانيهكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێويسته ، ده‌نگ به ئينقلابچيهك نه‌ده‌ن ، كهلهخارجی ويست و حهزياندا ، شورای كوردستانی كرد بهتهراتينی حه‌زی نه‌ياران و ، ئێستاش لهخارجی حهزياندا كراوه به‌سه‌رۆك ليست .
ده‌بێت نيشتمان په‌روه‌رانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و مه‌ترسيه بگه‌ن ، كه كاراكته‌رێك بۆ مه‌به‌ستی گه‌يشتن به به‌غدای دژه كورد ، بانگه‌شه‌ی دادگايی كردنی ؟% ٩٢.٧ ی گه‌له‌كه‌ی بكات ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌يشته عه‌رشی عيراقی و پاش سوحبه‌ت باقی و ، پاش سيغهی بڕوانامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دكتۆره ( هودا عه‌ماش )ی ئوم جهراسيم و ، تايبه‌ت تر دوای فه‌شه‌لی ئه‌برامزی ئه‌مريكی به‌رامبه‌ر ئيراده‌ی مقاوه‌مه‌تی جوامێرانی گه‌ل ، ده‌بێت چی ( جهرسومهيهك) لهنهزعهی فه‌شه‌ل و كۆنه قيندا بۆشكاندنی شكۆی شێره كوڕانی نيشتمان تهخصيب بكات .