ئێزدیه‌كان: رێگاناده‌ین په‌كه‌كه چیای شه‌نگال بكاته شوێنی گرووپاتی چه‌كداری
خواكوڕك
ئەمڕۆ چوارشەممە (2\9\2016 ئێزدیه‌كانی شنگال لە مەزاری (میر شەرەفەددین) کە یەکێکە لە مەزارە پیرۆزەکانی ئێزدییان، ئەنجومەنی ڕۆحانی و کەسایەتییە دیارەکانی ئێزدی کۆبوونەوە و دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، داوا لە هێزەکانی پەکەکە کرا، لە چیای شنگال بکشێنەوە.
لەو کۆنگرەیەدا گه‌وره پیاوانی ئێزدی ئاماژەیان بەوە کرد، کە چیای شنگال پیرۆزیی خۆی هەیە و هێمای شەرەف و بەرخۆدانە، بۆیە رێگانادەن پارتەکانی نزیک لە پەکەکە و ئەو گرووپانەی لە شنگال دروستیان کردووە، “بیکەن بە قەندیلی دووەم”.
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی قەزای شنگال ئاماژەی بە پرسێكی تایبەت بە چیای شنگال كرد و گوتی “ماوەیەکی زۆرە چیای شنگال و هەندێک ناوچەی دیکە لەلایەن هێزێک، کە لە رۆژئاوای کوردستانەوە هاتوون و لە چیای شنگال و ناوچەکانی دیکەدا هەن، دەیانەوێت داگیرکاری بکەن و ئێمەش قبوڵی ناکەین، بۆیە داوادەکەین ئەو هێزە ئێرە جێبهێڵێت”.
هه‌روه‌ها له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا باس له چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه كرا كه كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستی ئه‌و هێز و گرووپانه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن و به‌داگیركاری و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن وه‌سفكرا، و داوایان له حكومه‌تی عێراق كرد هەوڵی ئەوە نەدات، پێکهاتەی شەنگال بشێوێنێت، ئەویش بە دروستکردنی حەشدی شەعبی و هاوکاریی پەکەکە دۆخی ناوچەکە ئاڵۆز بکات.