ئەمریکا یەک ملیۆن دۆلار دەدات بۆ دۆزینەوەی ڕۆژنامەنوسێکی وڵاتەکەی

ئه‌مریکا بڕیاریدا یەک ملیۆن دۆلار بداتە هەرکەسێک زانیاری ڕاستەوخۆ لەسەر ڕۆژنامەنوس ئۆستن تایسک بدات پێیان کە ماوەی شەش ساڵە لە سوریا بێسەر و شوێن بووە.
ئۆستن تایس وەک ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ لە ژمارەیەک کەناڵی بیانی کاری کردووە و لە ١٤ـی ئابی ٢٠١٢ـەوە لە نزیک دیمەشق لە سوریا بێ سەروشوێن بووە.

“ئێف بی ئای”‌ نوسینگەی لیکۆڵینەوەی فیدراڵ ڕایگەیاند، ئەو هاوکارییە دەدرێت بەو کەسەی زانیاری دروست و ڕاستەوخۆ دەدات لەبەرانبەر شوێنی ڕۆژنامەنووسەکە و دەربازکردنی بۆ شوێنێکی ئارام، و دەڵێ ئەو ڕۆژنامەنووسە پەیوەندی بەهیچ ڕووداوێکی دیاریکراوەوە نەبووە.

Back to top button