هێرشكرایه سهر كۆشكی كۆماری له سعودیه.
شەوی رابردوو ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەنزیك كۆشكی كۆماری لەشاری ریاز روویداوە، پاشان فڕۆكەیەكی چاودێری خراوەتە خوارەوە و بههۆیهوه ئاڵۆزی و شهڕ و پێكدادان درووستبووه.”
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، شەوی رابردوو لەنزیك كۆشكی كۆماری كە یەكێك بووە لەكۆشكەكانی مەلیك سەلـمان و بەوتەی بەرپرسانی سعودی ئەو لەوێ نەبووە، ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری روویداوە، پاشان فڕۆكەیەكی چاودێری خراوەتە خوارەوە.
ههر بەپێی زانیارییەكان، شەڕەكە بە چەكی سووكی وەك دەمانچەو كڵاشینكۆف لەناو كۆشكی خوزامی شوێنی جێگیر بوونی مەلیك سەلـمان و جێگری مەلیك سەلـمان ڕوویداوە.
ئەمەو تاكوو ئێستا ڕێگە بە هیچ میدیایەكی فەرمی نەدراوە كە سەردانی ناوچەكە بكات و هەموو ڕێگەكان بەرەو ئەم كۆشكە داخراوەو تەنیا چەند هاوڵاتییەكی سعودی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیان لەم شەڕە چەكدارییە بڵاوكردۆتەوە.
زانیارییهكان پێیان وای كه باس كە دوابەدوای شەڕەكە پاشای سعودییەو (موحەمەدی كوڕی سەلـمان) بەپەلە لە كۆشكەكە دوور خراونەتەوەو سێ زنجیرەی پاسەوانی دەوری كۆشكەكەیان داوە.
دوو حاڵەت بوونی هەیە یان هەوڵێكە بۆ كودەتا یان هێرشی ئەندامانی ئەلقاعیدەیە كە ئەمەیان لاوازه و تاكو ئێستاش ئەگەرەكان بۆ رووداوەكە شیكردنەوەی زۆری بۆ كراوە، یان هەوڵی كودەتا دراوە، یانیش هێرشی چەكدارانی قاعیدە بووە بهڵام تا ئێستا ئهو بابهته یهكلانهبووهتهوه.”