ئه‌م 12 خۆراكه‌ شیری مەمکی دایک زیاد ده‌كات.

شیری دایك باشترین خۆراكه‌ بۆ منداڵ چونكه‌ شیری دایك 200 ماده‌ی خۆراكی تێدایه‌ كه‌ رِووبه‌ڕووی هه‌و كردن ده‌بێته‌وه‌ و یارمه‌تی سیستمی به‌رگری له‌ش ده‌دات و گرتنی گه‌شه‌ و ته‌ندروستی له‌شی منداڵه‌.”

ئه‌م 12 خۆراكه‌ بریتین له‌:-

ئاو : رۆلێکی گرنگی هەیە لە زیادکردنی شیری دایک پێویستە رۆژانە ٣ لیتر ئاو بخورێتەوە واتە نزیکەی ٨ پەرداخ .
سیر: لە وانەیە زۆرێکمان حەزمان لە بۆنی سیر نەبێت بەلام لە راستیدا سیر رۆلێکی زۆر هەیە بۆ زیادکردنی شیری دایک ، دەتوانرێت لە ناو خواردندا بەکاربێت یاخود وەکو حەب بخورێت.
خورما: خواردنی خورما سوودێکی ئێجگار زۆری هەیە بۆ زیادکردنی شیری دایک .
نیسک: بەتايبەتى نيسكى سوور نەک بەتەنها شیری دایک زۆر دەکات بەلکو رێژەیەکی بەرز ئاسنی تێدایە .
سەوزە و میوە : سەوزەى سەوز وەك پاقلەو سپێناخ و نێركە پياز سەرچاوەيێكى نايابى كانزا و ڤيتامين وە خواردنی میوەش بەگشتی .
سەوزەی رەنگ سور: وەکو گێزەر و چەوەنەر و پەتاتەی شیرین کە برێکی زۆر ئاسنیان تێدایە دەتوانرێت بە فریشی لە ناو زەلاتەدا یان بەکولاوی لە شۆربادا بخورێت .
چەرەسات و میوەی وشککراو: بوندق و بایەم و گوێز و کاژۆ لەگەل هەنجیر و قەیسی و هەلوژەو مێووژدا تیکەڵاو بکرێت و رۆژانە برێکی لێبخورێت . شۆفان : شۆفان سەرچاوەيێكى مەزنى ئاسنە، كالسيۆم و ڕيشاڵ کەیارمەتی زیادکردنی شیری مەمکی دایک دەدات .
ڕۆن و كەرە: بەکاریهنان و خواردنی رۆنی زەیتون و رۆنی بادەم و رۆنی تۆوی کەتان و رۆنی کونجی و ڕۆنى گوێزى هيندى و کەرە کە لە شیر دروست بکرێت زۆر سودمەندن .
بەهارات: خواردنی باهارات وەکو زیرە و کونجی وە كونجى سەرچاوەيێكى نايابى كالسيۆمە .
سەوزە: شویت و کەرەوز و رێحانە و مەعدەنووس و نەعنا دەورێکی باڵایان هەیە لە زیادکردنی شیری مەمکی دایک .
شیر : شیر و بەروبووماکانی شیر رێژەیەکی زۆر کالسێۆمیان تێدایە پێویستە رۆژانە بخورێت بۆ بەدەستهێنانی لەشێکی تەندروست .

Back to top button