مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی عێراق چی به باڵیۆزی نوێی ئوستڕالیا گوت
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان له‌میانی پێشوازی كردنی له باڵیۆزی نوێی ئوستڕالیا، رایده‌گه‌ێنێت”هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای مافە دەستوورییەکانی مامەڵە لەگەڵ عێراق دەکات و ده‌شلێـ”ده‌بێت رێز له بنه‌مایی مافه گشتیه‌كانی پێكهاته‌كان ناو عێراق بگیرێت”.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان ئه‌مرۆ 22ی 4ی 2018 پێشوازی كرد له خاتوو جوانه لاونس، باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا له عێراق و شاندێکی یاوه‌ری كردووە، له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جوانە لاونس تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و کانبێرا كرا‌و و هەڵبژاردنی عێراق و پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه بووه”.
له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ( خواكوڕك) نێردراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مەسرور بارزانی وێڕای هیوای سەرکەوت بۆ باڵیۆزی نوێی ئوستڕالیا لە عێراق، سوپای ئەو وڵاتەی کردووە بۆ هاوکارییەکانی، کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پێشکەشی کردووە.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە بەپێویستی زانیوە رێز له داخوازی و مافی گشت پێكهاته‌كانی عێراق بگیردرێت و رایگەیاندووە، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه و ره‌چاوكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئاینده ده‌كات نه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كان.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا لە عێراق رایگەیاندووە، وڵاتەکەی، به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته رۆڵی هه‌رێمی كوردستان“ و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا، هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا جگە لەم تەوەرانە، مەسرور بارزانی و خاتوو جوانە لاونس هەڕەشە و پەلامارەکانی چەکدارانی داعشیان خستووەتە بەر باس، کە لەم دواییانە لە سووریا، عێراق و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان دەستیان پێ کردووەتەوە.