کامیل ژیر بۆ یوسف محه‌مه‌د، یانی چی گه‌لێك داوایی سه‌ربه‌خۆی بكات تۆ پێت وایه ده‌بێت دادگایی بكرێت
له‌چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كانی قسه‌كه‌ی یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له سلێمانی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌كار لادراو، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد (کامیل ژیر) پرسیارێك ئاراسته‌ی یوسف محه‌مه‌د ده‌كت و پێی ده‌لێت یانی چی گه‌لێك داوایی سه‌ربه‌خۆی بكات تۆ پێت وایه ده‌بێت دادگایی بكرێت، ده‌شلێـ”گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕیفراندۆمی کردووە و دادگایی‌کردن ئەوان ناگرێتەوە و ئەوەی باسی دادگایی‌کردنی ئەو کەسانە دەکات کە ڕیفراندۆمیان کردووە، قسەکەی لە قسەی کەسێکی سەرلێشێواو دەچێت”.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی سلێمانی ئه‌وه‌شی به‌میدیاكان راگه‌یاندووه، پرسی ڕیفرۆندۆم بە دەسکەوتێکی گرنگی گەلی کورد دادەنرێت، چونکە خەڵکی کوردستان، بە ڕێژەیەکی بەرچاو پشتگیریی خۆیان لەو پرسە نیشتمانییەدا کردووە، بێگومان لە کاتی خۆیدا ڕیفراندۆم کراوە، چونکە دەسەڵاتی عێراق لە قۆناغێکی لاوازدا بووە، ھەروەھا ناوچەکەش مەترسیی تیرۆریستانی داعشی تێپەڕاندبوو، بۆیە ئەگەر یوسف محەمەد، بەو شێوەیە باسی ڕیفراندۆمی کردبێت، من پێم وایە قسەکانی گوزارشت لە بۆچوونێکی سەقەت دەکات، یانی چی گەلێک داوای سەربەخۆیی بکات، تۆ بڵێی ئەبێ دادگایی بکرێن؟ من ئەوە بە شتێکی سەیر دەزانم”.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ده‌شلێـ”دادگایی‌کردن بۆ کەسێکی تاوانبار دەبێت، بێگومان کەسێک تاوانێکی نەکردبێت دادگایی ناکرێت، بۆیە ڕیفراندۆم تاوان نییە، بە پێچەوانەوە ئەوانەی ڕێفراندۆمیان کردووە، ئەرکێکی نیشتمانی‌یان بەجێ گەیاندووە، چونکە ڕیفراندۆم خواستی میللەتی کورد بووە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بەداخەوە دەڵێن یوسف محەمەد، کەسێکە قانوونی تەواو کردووە، بەڵام ئەوە بۆچوونی خۆیەتی و بۆچوونەکەشی لای کەس پەسەند ناکرێت، چونکە قسەکانی لە قسەی کەسێکی سەرلێشێواو دەچن”.