ئۆپیك رێكارێكی نوێ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نرخی نه‌وت ده‌گرێته‌به‌ر
خواكورك
دوێنێ کۆربەندی نێودەوڵەتی وزە لە جەزائیر بەڕێوەچوو، ئەمرۆش ٢٨/9/ ٢٠١٦ وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک لە هەمان وڵات کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدەن و تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن.
ئامانجه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م دیاری كردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و خستنه بازاڕ، و هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له ئاستێكی سه‌قامگیر. به‌لام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سعودیا پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاره‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ روسیا له په‌راوێزی جی 20 كه ئه‌مساڵ له چین به‌ڕێوه‌چوو.
پێشووتر سعودیا به‌هۆی كێشه سیاسیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران رایگه‌یاندبوو، کۆبوونەوەکە راوێژکارییە و پێناچێت هیچ بڕیارێک لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک دەربچێت.
له ئێستادا وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له هه‌وڵدان به‌هه‌ر جۆرێك بێت نرخی نه‌وت بگاته ئاسته‌كانی 60-70 دۆلار و به‌شێك له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك سڕبكرێت، به‌ڵام تا ئێستا سعودیه نه‌چۆته ژێر ئه‌و باره‌و له گرنگترین هۆكاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
یەکەم: سڕکردن ناتوانێ نرخی بەرمیلێک نەوت بگەیەنێتە 70 دۆلار.
دووەم: پێشتر فەنزوێللا داوای سڕکردنی کردبوو و سعودیە رەتیکردبووەوە.
سێیەم: سعودیە دەیەوێ پیشەسازیی نەوتی لیتە رابگرێت و سڕکردن بەهێزیدەکاتەوە.
چوارەم: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وادەکات ئێران بەهێزببێتەوە و سعودیە ئەمەی ناوێت.