ژنی چواره‌می عه‌لی باپیر له‌كوره گه‌وره‌كه‌ی دووساڵ بچووكتره، كه‌چی باسی سه‌قه‌تی ریفراندۆم ده‌كات

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تی كردنی ریفراندۆمی كوردستان عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له شاری هه‌ولێر له‌میانی بانگه‌شه كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هێرشی كرده سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و به‌سه‌قه‌ت ناوی برد”.
له‌و باره‌یه‌وه له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان كاردانه‌وی تووندی به‌دوای خۆی داهێناو له‌ژێر هاشتاكی( #ریفراندۆم_سه‌قه‌ت_ نه‌بوو_ئیسلامیه‌كه‌ی_تۆ_ سه‌قه‌ت_بوو) خه‌ڵك دژی عه‌لی باپیر كاردانه‌وه‌یان نواند، ئه‌مه‌ش بوه هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس هاتنه سه‌رخه‌ت، چاودێرانی سیاسیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێن، له سه‌ده‌ی 21ی و قۆناغی مۆدێرنیته‌ی پیاو هه‌بێت ئیداره‌ی چوارژن به‌عه‌قلیه‌تی سه‌رده‌می جه‌هاڵه‌تی قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام بكات، له‌كاتێكدا ژنی چواره‌می له كوره گه‌وره‌كه‌ی به‌دووساڵ بچووكتره، واتا ژنی چواره‌می ته‌مه‌نی 1986 و كوره‌كه‌ی 1983یه، كه‌چی باس له پرۆسه‌ی دیموكراسی بكات و ریفراندۆم به سه‌قه‌ت پێناسه بكات، ده‌بێت چ جه‌هاڵه‌تێك له‌پشتی ئه‌م قسانه خۆی حه‌شار دابێت، له‌وه‌دا حاڵی نه‌بێت ئێستا قۆناغی هاوسه‌نگی و یه‌كسانی نێوان ژن و پیاوه، سه‌رده‌می رێزگرتنه له ماف و كه‌رامه‌تی مرۆڤ”.
هه‌ر له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی عه‌لی باپیر چاودێرانی سیاسی پێیان وایه جگه له‌وه‌ی كه هێرش كردن بۆ سه‌رسه‌ربه‌خۆخوازی له‌لایان كۆیله‌كاندا، له‌قۆناغه جیاوازه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی عه‌لی باپیر ده‌یلێـت، كێشه‌یه‌كی ناوه‌خۆی حزبه‌كه‌ی و چاوتێبرینی جهاڵه‌تخانه‌ی ده‌نگده‌رێكی نابه‌رپرسه كه ئه‌م حزبانه ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌نگانه بۆ خۆیان كۆبكه‌نه‌وه”.