ئهنجوومهنی وهزیران پهیامێكی بڵاو كردهوه
له 120مین ساڵیادی رۆژنامهگهری كوردی دا، ئهنجوومهنی وهزیرانی پیرۆزبایی له رۆژنامهنووسان دهكات، رایدهگهێنێت”مایەی شانازییە لە هەرێمی کوردستاندا دەیان دەزگای ڕۆژنامهوانى و میدیایى بە جیاوازیی بیروڕا و پەیامی سیاسییەوە لە کەشێکی ئازاددا کار دەکەن. ڕۆژنامهنووسانى کوردستان لە ڕێگەی پێڕەوکردنی میتۆدێکی دروستی پیشەییانە و مەدەنیانەی متمانەدار و دوورکەوتنەوە لە هەر کردە و ڕەفتارێک زیان بە شکۆ و ناوبانگی میدیای کوردی و ئاشتی و سەقامگیریی کۆمەڵگا بگەیەنێت، دەتوانن ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لە پاراستنی ئەم ئازادییەی کە مافی خۆیانە”.
ههر له راگهیاندراوهكهی ئهنجوومهنی وهزیراندا هاتووه بهبۆنهی ساڵیادی رۆژنامهگهری كوردی دا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پەرۆشی ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و شارستانیانەیە بۆ کاری ڕۆژنامهوانى بەپێی پرەنسیپەکانی ئازادیی بیروڕا. لەگەڵ پاراستنی هەموو ئەو مافانەی وەک دەسەڵاتی چوارەم بە میدیا ڕەوا بینراوە، هاوکات چاوەڕوانیشی لە دەزگا میدیاییەکان و میدیاکارانی کوردستان ههیه وێڕای ڕۆڵی کاریگەریان لە پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی کولتووری سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی، ڕۆڵێکی کاریگەر لە هاوکاریکردنی دەزگا حکوومییەکان بگێڕن لە میانەی چاودێریکردن و بەدواداچوونی کار و پرۆژە جیاجیاکانەوە و ببنە پردى نێوان هاووڵاتیان و حکوومەت”.
دهقی راگهیاندراوهكهی ئهنجوومهنی وهزیران…
لە سەد و بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی و بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامهنووسان و سهندیكاى ڕۆژنامهنووسانى کوردستان دەکەین، هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە کاری پیشەییانە و گەیاندنی پەیامی دروست و نیشتیمانیانەدا بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە کۆمەڵگا، داکۆکیکردنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانیش لە ماف و خواستەکانی ڕۆژنامهنووسانى کوردستان بەرز دەنرخێنین.
مایەی شانازییە لە هەرێمی کوردستاندا دەیان دەزگای ڕۆژنامهوانى و میدیایى بە جیاوازیی بیروڕا و پەیامی سیاسییەوە لە کەشێکی ئازاددا کار دەکەن. ڕۆژنامهنووسانى کوردستان لە ڕێگەی پێڕەوکردنی میتۆدێکی دروستی پیشەییانە و مەدەنیانەی متمانەدار و دوورکەوتنەوە لە هەر کردە و ڕەفتارێک زیان بە شکۆ و ناوبانگی میدیای کوردی و ئاشتی و سەقامگیریی کۆمەڵگا بگەیەنێت، دەتوانن ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لە پاراستنی ئەم ئازادییەی کە مافی خۆیانە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پەرۆشی ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و شارستانیانەیە بۆ کاری ڕۆژنامهوانى بەپێی پرەنسیپەکانی ئازادیی بیروڕا. لەگەڵ پاراستنی هەموو ئەو مافانەی وەک دەسەڵاتی چوارەم بە میدیا ڕەوا بینراوە، هاوکات چاوەڕوانیشی لە دەزگا میدیاییەکان و میدیاکارانی کوردستان ههیه وێڕای ڕۆڵی کاریگەریان لە پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی کولتووری سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی، ڕۆڵێکی کاریگەر لە هاوکاریکردنی دەزگا حکوومییەکان بگێڕن لە میانەی چاودێریکردن و بەدواداچوونی کار و پرۆژە جیاجیاکانەوە و ببنە پردى نێوان هاووڵاتیان و حکوومەت.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان کەشێکی ئازاد و ئارام ڕەخسێنراوە بۆ ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی عێراق کە خوازیارین لە کەشێکی مەدەنیانەی دروست و سەقامگیردا بەڕێوە بچێت، لە سەرجەم دەزگا میدیاییەکان و میدیاکارانی کوردستانیش داواکارین ڕۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەریان هەبێت لە پاراستنی ئارامی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی جوانی دیموکراسی کە شایانی ناو و ناوبانگی کوردستان و مێژووی خەبات و قوربانییهكانى بێت.
لەم یادەدا سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەو ڕۆژنامهنووس و میدیاکارانەی کوردستان دەنێرین کە لە بەرەکانی جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش لەپێناو گەیاندنی زانیاری و ڕاستیدا گیانیان بەخشی، لەگەڵ ڕێز و پێزانینمان بۆ سەرجەم ئەو دەزگا میدییانەی لەو ئەرکە نیشتیمانیەدا ڕۆڵی خۆیان بینیوە. بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (کوردستان) لەسەر دەستی ڕهوانشاد مامۆستا (میقداد مەدحەت بەدرخان).
ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان
٢٢/٤/٢٠١٨