150 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ نیه‌ كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرێته‌وه‌ له‌ سلێمانی

له‌چوارچێوه‌ی كارتی بایۆمه‌تری بۆ ده‌نگدان، ئۆفیسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا، رایگه‌یاند” له‌سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر له‌ 150 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ نیه‌ كارتی بایۆمه‌تر وه‌ربگرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بدات، بۆیه‌ داوا ده‌كات كه‌ خه‌ڵكی سلێمانی بێن كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌”.

هاورێ توفیق به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند”له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی 33 بنکەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان کراوەتەوە. زیاتر لە 450 هەزار کارتی بایۆمەتری دابەشکراون و 150 هەزار کارتیش لەلایەن هاووڵاتییانەوە وەرنەگیراوەتەوە، هه‌روه‌ها روونیشی كردەوە: “10 بنكەی دەنگدان بۆ ئەو ئاوارانە دیاركراون كە لە ناوخۆیان لە بایۆمەتری كردووە، ھەروەھا 20 بنكەی دەنگدان بۆ ئەو كەسانەی كە بەھۆی دۆخی ئەمنی راگوێزراون و 3 بنكەی دیكەی دەنگدانیش بۆ ئەو ئاوارانە كراونەتەوە كە لە كەمپەكان نیشتەجێن”.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیسیۆن داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری بۆ ده‌نگدان و ده‌لێـ”داوا لە ھاووڵاتییان دەكەین بێن كارتی دەنگدانیان وەرگرنەوە. ھەروەھا ئەو هاووڵاتییانەی کارتی  دەنگدانیان نییە، دەتوانن بە کارتی دەنگدانی ساڵی 2014 دەنگبدەن”.

Back to top button