لیسته‌كانی به‌رهه‌م ساڵح و شاسوار عه‌بدولواحید له‌ سلێمانی كێبركێ له‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌كه‌ن

له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، لیستی به‌رهه‌م ساڵح و شاسوار عه‌بدولواحید، كێبركێ له‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌كه‌ن له‌ شاری سلێمانی و چاودێرێكی سیاسیش ده‌لێت، ئه‌گه‌ر ته‌زوویر نه‌كرێت له‌ سلێمانی ئه‌وه‌ بێ شك لیستی به‌رهه‌م ساڵح و شاسوار یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌بێت”.

چاودێرانی سیاسی نزیك له‌ لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌لێـ” چوارساڵی رابردووی پارێزگای سلێمانی چوارساڵی قه‌یران و نه‌بوونی مووچه‌ و خۆپێشاندان بووه‌، بۆیه‌ خه‌ڵك به‌دوای لیستێكی به‌دیلی لیسته‌كانی پێشوو ده‌گه‌رێت، ده‌لێـ” بوونی هاوپه‌یمانی له‌ سلێمانی وا ده‌كات خه‌ڵك به‌دیلێكی بۆ دروست ببێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ هاوپه‌یمانی تاقی بكاته‌وه‌ و باوه‌ریشیان وایه‌ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی لیستی یه‌كه‌م ده‌بێت”.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌ پارێزگای سلێمانی، چاودێرانی نزیك له‌ نه‌وه‌ی نوێی سه‌ربه‌ شاسوار عه‌بدولواحید، ده‌لێن، رووداوه‌كانی چوارساڵی رابردوو به‌تایبه‌تی له‌ سلێمانی كه‌ دۆخێكی قه‌یران و سه‌ختی به‌رێكردووه‌ ئه‌مشاره‌، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌، كه‌ خه‌ڵك له‌و حزبانه‌ی پێشووی ئه‌مشاره‌ دڵگرانه‌ و جارێكی تر ده‌نگیان بۆ ناداته‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ باوه‌رمان وایه‌ یه‌كه‌می سه‌ر پارێزگای سلێمانی ده‌بین”.

هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌، له‌ سلێمانی لیستی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ر ئه‌و دوو هێزه‌ ده‌كه‌وێت به‌حكومی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی ناوه‌خۆی و 16ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌یه‌، گۆڕانیش هیچ ئامانجێكی سیاسی دیار نیه‌ ته‌نها دژایه‌تی نه‌بێت، كۆمه‌ڵیش ئه‌و هێزه‌ نیه‌ كه‌ بتوانێت هیچی بۆ خه‌ڵكی سلێمانی پێبكرێت، ده‌مێنێته‌وه‌، به‌رهه‌م ساڵح و شاسوار كه‌ وه‌ك لیستی نوێ بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن، باوه‌ریش وایه‌ ده‌نگی سلێمانی بۆ ئه‌و دوو هێزه‌ بێت”.

Back to top button