پارتی له‌سه‌ر ریفراندۆم هاته سه‌رخه‌ت بزانه چی به دژبه‌رانی ریفراندۆم ده‌لێت
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دژایه‌تی كردنی ریفراندۆم له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی عێراق هاته سه‌رخه‌ت و ده‌لێـ”ئەوانەی دژایەتیی ڕیفراندۆم دەکەن، گوزارشت لە گۆڕان و ئەوانەی خیانەتیان لە ڕیفراندۆم کردووە، دەکەن، ده‌شلێـ” هه‌ر ئه‌مانه بوون مان و نه‌مانی خۆیان له هه‌وڵی شكه‌ست پێهنانی ریفراندۆم سه‌رف ده‌كرد به‌ڵام دواجار بهخیانهتیش شكه‌ستی نه‌هێنا”.
ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی میدیایی دا له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ریفراندۆم له‌لایان كۆمه‌ڵ و گۆڕان ده‌لێـ””ئێمەش پێمان وایە دەبێ ئەو دادگایە دروست بکرێ، خەڵکی کوردستان بڕیار بدات ئایا ئەوانەی ڕیفراندۆمیان کرد و ئیرادەی خەڵکی کوردستانیان نیشانی ھەموو جیھان دا دادگایی بکرێن؟، یان ئەوانەی لە ھەموو کاتێکدا بە شانازییەوە عێراقچییەتیان کردووە و دژی ئیرادەی خەڵکی کوردستن بوون؟، بۆیە دڵنیام خەڵکی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەدا یەکێک لەم دوو لایەنە دادگایی دەکەن، گوتیشی: “بزووتنەوەی گۆڕان بەگشتی لە ھەموو کاتێکدا دژی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بوون، ئەوانەش دژایەتیی ڕیفراندۆم دەکەن, ئێستا گوزارشت لە گۆڕان و ئەوانە دەکەن کە خیانەتیان لە ڕیفراندۆم کرد، بۆیە ئەمە شتێکە لە نێوان خەڵکی کوردستان خۆیاندا کە دەبێ دادگایی ئەمانە بکەن”.
هه‌روه‌ها پێشتر چاودێرانی سیاسی نزیك له پارتی رایانگه‌یاندبوو، كاتێك ریفراندۆم به‌ده‌نگی سه‌دا 93ی خه‌ڵكی كوردستان سه‌ركه‌وت، ئه‌مانه‌ی ئێستا دژایه‌تی ریفراندۆم ده‌كه‌ن له‌ژێره‌وه له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپایی پاسداران و توركیا خه‌ریكی هه‌وڵی شكه‌ست پێهێنانی بوون، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی شكه‌ستی پێ بێنن، به‌ڵكو له رۆژه ره‌شه‌كه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تیان كردوو له‌دیوی حشدی شه‌عبی هه‌واڵی به‌په‌له‌یان بۆ خه‌ڵك ده‌گواسته‌وه، كه هه‌ولێر گیرا، یان حشدی شه‌عبی پێشخابووری گرت، خۆ ئه‌مه زۆر له‌مێژه نیه و خه‌ڵك باش ده‌زانێت بۆیه ده‌بێت خه‌ڵك ئه‌وانه دادگایی بكات كه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ چوار ده‌وڵه‌ت تێكه‌ڵاو كرد بۆ له‌ناو بردنی كورد و شكه‌ست پێهێنانی ریفراندۆم به‌ڵام ریفراندۆم سه‌ر ئامانجه‌كه‌ی خۆی پێكاوه له‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان داوایی سه‌ربه‌خۆی ده‌كات”.