ئاری هه‌رسین بۆ حزبه‌كانی سلێمانی: ئه‌م شاره‌تان له هه‌ڵمه‌ت و قوربانی كردۆته شوێنی شه‌ره جنێو
ئاری هه‌رسین سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌ته‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك، له پۆستێكی دا ده‌نووسێـ” حزبه‌كانی سلێمانی” گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی” شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیان كردۆته شاری شه‌ره جنێو”.
هه‌ر له نووسینه‌كه‌ی دا ئاری هه‌رسین كه له‌ژێر ناونیشانی” ئێمە وتمان دەرزی بە سوژن جواب ئەدەینەوە” ده‌لێـ”بۆ لیستەکەی کاک بەرھەم و ھەموو ئەوانی تریش، زۆر بە کورتی” ده‌نووسێ “سلێمانی لە شاری ھەڵمەت و قوربانیەوە بوەتە شاری شەڕە جوێن و دەستەواژەی سەرسەریانە.
هه‌روه‌ها ده‌شنووسێ”کاندید و ئەندام و لایەنگری پارتی شارەکەی خۆی لێ حەرامە، ئەویش چونکە وەک ئەوان بیر ناکاتەوە. لە سلێمانی ھەموو کوڕی چاکن، بەس پارتی نەبێت. ھەر لە «پری» مۆدێرنەوە بیگرە ھەتا «پۆست» مۆدێرنە، ڕۆژنامەنوس، نوسەر و… تا دێت… تەقاندنی تۆپی ئازادی و دیموکراسی لە دژایەتی کردنی پارتیدا ئەبینن. ئەی لە بنەڕەتدا دیموکراسی قوبوڵکردنی ڕای جیاوازی بەرامبەر نیە؟”.