روسیا وه‌لامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌داته‌وه و حه‌له‌ب خوێناوی ده‌كات
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 26/9/2016 ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر پرسه نوێیه‌كانی جیهان و ئاژاوه و كۆتایی هێنان به خوێنرێژی له سوریا كۆبووه‌وه، و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی روسیا و سوریای كرد بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌ك و دانیشتوانی شاری حه‌له‌ب و هۆشداری دایه روسیا له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه، ئه‌مرۆ ئه‌و وڵاته به‌خوێناوی كردنی حه‌له‌ب وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی دایه‌وه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 298/9/2016 فرۆكه جه‌نگیه‌كانی روسیا به‌سه‌ختی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی له‌شاری حه‌له‌ب بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاوڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و ده‌یان ماڵی هاوڵاتیانیشی وێران كرد.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی عه‌ره‌بی باس له هێرشه‌كانی ئه‌مرۆی سه‌ر شاری حه‌له‌ب ده‌كه‌ن و بڵاویان كردۆته‌وه به‌هۆی هیرشه‌كانه‌وه زیاتر له 40 هاوڵاتی كوژراون و به‌ده‌یانی دیكه بریندار بوون و جگه‌له خانووی هاوڵاتیانیش فرۆكه‌كان دوو نه‌خۆشخانه‌یان له‌و شاره به ئامانج گرتووه.
بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه جارێكی‌تر كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات و هه‌ریه‌كه له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده كردووه بۆ تاوانباركردنی روسیا به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له سوریا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌مریكا به‌هۆی نزیك بوونه‌وه له چه‌ند رێكه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نیشان نه‌داوه.