گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باس له رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و واشنتن ده‌كات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و واشنتن، رایدهگهێنێت.” كه رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و واشنتن به‌رده‌وامی هه‌یه دژ به تیرۆریستانی داعش.”
له‌و باره‌وه، (ھێزەر ناوێرت) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای دەكات.” كه واشنتن ئاگادار بووە له هێرشى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراق له سووریا، ئاماژەی بەوەشدا رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ له‌ناوبردنی داعش و پارێزگاریكردن له مووسڵ، به‌رده‌وامی هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه.”
گوته‌كانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە میانه‌ی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هات و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.” كه لەم دواییانه‌دا جۆن سولیڤان، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان كۆبووه‌وه، لە سەردانەكەدا سولیڤان چاوی به (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه‌وت و له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕى داعش و پاراستنى مووسڵ، رێككه‌وتن كراوە”.
ئەو لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پاش ئه‌وه هات.” كه دوێنێ حكوومەتی عێراق بە فەرمی رایگەیاند: فڕۆكەكانی ئێف16ی عێراق داعشیان لە دیوی سووریا بۆردومان كردووە و زیانیان پێگه‌یاندووه.”