به‌په‌له‌…وه‌زیری هاریكاری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر.

ئه‌مڕۆ ئێواره‌ وه‌زیرى هاریكارى و گه‌شه‌پێدانى ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانى باڵای حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.”

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ ئێواره‌ 22ی4ی2018 له‌ رێگای فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ (گێرد مۆله‌ر) وه‌زیرى هاریكارى و گه‌شه‌پێدانى ئه‌ڵمانیا گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و و له‌لایه‌ن (عه‌لى سندى) وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسانى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم پێشوازى لێكرا و بڕیاریشه‌ له‌گه‌ڵ (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه‌ و تاوتوێی چه‌ندین پرسی گرنگی نێوان هه‌ردوولا بكه‌ن.”

هاتنی وه‌زیری هاریكاری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیار وایه‌ (3) سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌رێم و ئه‌ڵمانیا بۆ یارمه‌تیدانى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌ڕێنه‌ هه‌رێم، بكرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” دوێنێ وه‌زیرى هاریكارى و گه‌شه‌پێدانى ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق تاوتوێى گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى عێراق له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ عێراق كردووه‌.

Back to top button