سۆران سێوەکانی: حاڵی کۆمەڵی ئیسلامی گەلێک ئیحراجە

 

سۆران سێوكانی چاودێری سیاسی و توێژه‌ر له‌ بواری ئیسلامی سیاسی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك) بابەتێكی بەنێوی (کۆمەڵی ئیسلامی و ترسەکانی هەڵبژاردن) بڵاوکردووەتەوەو تییدا نوسیوویەتێ و دەڵیت: “پێموایە حاڵی کۆمەڵی ئیسلامی لەم هەڵبژاردنەدا گەلێک ئیحراجە، لە لایەکەوە لیستی ئیسلامی کە یەکگرتوو ئەندازیاریەتی، گورزێکی گورچکبڕە لە کۆمەڵ لە ناوەندە ئاییندارە تەقلیدیەکەدا، جیابوونەوەی ئارام قادر و کۆنە نەهزەکانیش جارێکی تر گورزێکی ترە لەلایەن ئیسلامیە سیاسییەکان و ئاگادارەکان”.

سەبارەت بە پاشکۆیەتی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ بزوتنەوەی گۆران (سۆران سێوەکانی) نوسیویەتی : ” گۆڕان بووەتە سیمبولی ئەو پرسە و کەس ئاوڕ لە کۆمەڵ ناداتەوە، گرفتی سەرەکی کۆمەڵ ئەوەیە کە وەك پاشکۆیەکی گۆڕان ناسراوە، ئەوەش زەبرێکی ترە بەریدەکەوێت، چونكە گۆڕان هەبێت، کۆمەڵ زیادەیە”.

لەکۆتایی نوسینەکەیدا (سیوەکانی ) نوسیویەتی :” “لەمانەش گرنگتر، کاندیدەکانی یەکگرتوون لە هەولێر، كە حاجی کاروان و مەلا شێرزادن، کە دەنگی ژنانی ماڵەوەی ئاییندار دەبەن، پێشتر هێزی کۆمەڵ لە هەولێردا بوو، ئەم جارە پێدەچێت ئەوێشی لەدەست دابێت، خورافەتی پیاوە مەردەکەش، تەنیا گەمژاندنێکە لە گۆڕانەوە بەرامبەر کۆمەڵ”.

 

Back to top button