كه‌شناسی: هۆشداری ده‌دات له‌ باره‌ی باران بارین و خۆڵبارینه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌زه‌زانى هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆتایهاتنی باران بارین و خۆڵبارینه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ ئه‌مڕۆ باری كه‌ش و هه‌وا جێیگر نه‌بووه‌ و له‌ به‌یانیه‌وه‌ خۆڵبارین نامێنێ به‌ڵام باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت.”

له‌و باره‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم راگه‌یاندووه‌.” كه‌ به‌هۆى زیادبوونى خێرایى با له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ و له‌ ئه‌نجامى زیادبوونى تۆز و خۆڵ مه‌وداى بینین كه‌مبووه‌ته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك مه‌وداكه‌ى له‌هه‌ولێر و سلێمانى 7 كم بووه‌، به‌ڵام له‌ دهۆك 9 كم و له‌ كه‌ركوك 8 كم بووه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم له‌باره‌ى كۆتاییهاتنى خۆڵباران، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و ره‌وشى خۆڵبارینه‌ تاكو سبه‌ى دواى نێوه‌ڕۆ كۆتایى بێت، به‌ڵام له‌باره‌ى باران بارینه‌وه‌ ،باران بارین به‌رده‌وامده‌بێت، به‌ڵام له‌و وه‌رزه‌دا باران به‌ پچڕ پچڕ ده‌بێت”.

Back to top button