به‌په‌له… به‌فه‌رمانی نێچیرڤان بارزانی مووچه‌ی پاسه‌وانان چاككرا.
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت.” كه بە فەرمانی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی دوو ملیار دینار تەرخانکرا بۆ دەستکاریکردنی مووچەی یه‌كه‌ی پاسەوانی و مووچه‌ی ئه‌وانیش ده‌ستكاری ده‌كرێت.”
له‌و باره‌وه، (رێباز حەملان) وەزیری دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندوه.” كه بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بڕی دوو ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ زیادکرا، بەمەبەستی باشکردن و دەستکاریکردنی بڕی پاشەکەوتی مووچەی یه‌كه‌ی پاسەوانی و پاسه‌وانان.”
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەستکاری بڕی پاشەکەوتی مووچەی پاسەوانان بکرێت، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەش مانگانە بڕی دوو ملیار دینار دابیندەکات.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێت.” له كۆتایی مانگی رابردوو كاتێك بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشكه‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆڕان درا له كوردستان، ئه‌م چینه هه‌ندێك دوا كه‌وت به‌ڵام سه‌رئه‌نجان به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، بڕیاری گۆڕینی مووچه‌ی پاشكه‌وتی پاسه‌وانان درا و 2 ملیار دیناری ته‌رخانكرد بۆ ئه‌و پرسه.”