به‌په‌له‌…چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌دوای یه‌ك ئه‌م شاره‌ی هه‌ژاند.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌دوای یه‌ك شارى تومبكتۆى باكوورى مالى هه‌ژاند.”

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 22ی4ی2018، سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ شارى تومبكتۆى باكوورى مالى رايگه‌ياند.” كه‌ له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى توندڕه‌وكان لەنزیک بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و بنکەی سەربازيی فه‌ڕه‌نسا، زنجيره‌يه‌ك ته‌قينه‌وه‌ له‌ شارى تومبكتۆ رووياندا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان‌ تا ئێستا و لە ئەنجامی ته‌قینه‌وه‌كان دا كه‌سێك له‌ هێزه‌كانى ئاشتی پارێز کوژراوە و ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى فه‌ڕه‌نسیش بریندار بوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌ردوامه‌.”

Back to top button