فراکسیۆنی پارتی: مووچەی یەکەی پاسەوانی زیادکرد
دوای ئەوەی حکومەت بڕیاری دەستکاری کردنی پاشەکەوتی مووچەی دا، تەنها مووچەی یەکەی پاسەوانی وەک خۆی مایەوە کە سەر بەوەزارەتی نەوخۆیە، ئێوارەی ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند دوای هەوڵدان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ ڕەزامەندی زیاد کردنی مووچەی یەکەی پاسەوانیمان وەرگرتووە، بۆ ئەم مەبەستە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیێندراوەکە
راگه‌یێنراوێك له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه سەبارەت بە مووچه‌ی پاسه‌وانان
له ماوه‌ی رابردوودا ئێمه له فراکسیۆنی پارتی بۆ پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانی داواكاریمان پێشكه‌ش به رێزدار سه‌رۆكی حكۆمه‌تی هه‌رێم كرد و به ووردی و جدی له گه‌ڵ به‌ڕێزان له وه‌زارتی ناوخۆ و دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له له‌سه‌ر خه‌ت بووین.
به خۆشحالیه‌وه به فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی زیادكردنی مانگانە بڕی دوو ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی باشکردن و دەستکاریکردنی بڕی پاشەکەوتی مووچەی پاسەوانان ده‌رچوو.
لێره‌دا وه‌كو فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان سۆپاسی بێ پایانی خۆمان ئاراسته‌ی رێزدار سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها هه‌ول و ماندووبوونی به‌رێزان له وه‌زارتی ناوخۆ و دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه به‌رز ده‌نرخێنین. هاوڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌ین كه له هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گشت مافه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بین.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠١٨/٤/٢٢