ئەمریکا … بیرلە چەکداماڵینی حیزبوڵڵا دەکاتەوە

دوو ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، له‌ هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراته‌كان، پرۆژه‌ یاسایه‌كیان ئاماده‌كردووه‌ و تێیدا داوا ده‌كه‌ن، به‌ گوێره‌ی میكانیزمێكی دیاریكراو، چه‌ك له‌ حزبوڵڵای لوبنانی دابماڵڕێت.

هه‌ریه‌ك له‌ سیناتۆران تۆم سیوزی له‌ دیموكراته‌كان و ئاده‌م كینزینگز، له‌ كۆمارییه‌كان كه‌ به‌ “تۆم كروز”ی كۆنگرێس ناوده‌برێت، پشتییان به‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ به‌ستووه‌، كه‌ ده‌یسه‌لمێنن حزبوڵڵا به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ لوبنان، سووریا و عێراق بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی “الحیاه‌”ی له‌نده‌نی، ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ پشتی به‌ ستووه‌ به‌ بڕیاره‌ یاساییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ پۆلێنكردنی حزبوڵڵا به‌ رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌ ساڵی 1997، له‌گه‌ڵ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاوكاریكردنی دارایی رێكخراوه‌كه‌ له‌ ساڵی 2015 و پاڵپشتی بڕیاره‌كانی 1701، 1559 و 2373، كه‌ باس له‌ داماڵینی چه‌ك له‌ میلیشیا لوبنانی و نا لوبنانییه‌كان ده‌كات.

پرۆژە یاساکەی (تۆم سیوزی وئاده‌م كینزینگز) داوا له‌ هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، راپۆرتی خه‌مڵاندنی خۆی له‌ باره‌ی حزبوڵڵاوه‌ پێشكه‌ش بكات، تێیدا توانای سه‌ربازی و مووشه‌كییه‌كانی حزبوڵڵا بخاته‌ڕووهێزی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ لوبنان” هه‌ڵبسه‌نگێنێت و دیراسەیەکی ووردی ئه‌و راڕه‌وانه‌ بكات، كه‌ حزبوڵڵا بۆ كڕینی و ده‌ستخستنی چه‌ك ده‌یانگریته‌به‌ر و ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌ستنیشان بكات كه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، هاوكاری حزبوڵڵا ده‌كه‌ن.

Back to top button