داعش له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق به‌شداره
فارووق جبووری كاندیدی پارێزگای نه‌ینه‌وا له هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی به ئاژانسی سپوتنیكی رووسی راگەیاند:” ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كان پێشبڕكێیانه بۆ ئه‌وه‌ی به نێوه‌ندگیری كه‌سانێك كارتی ده‌نگدانی ئه‌ندامانی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا بكڕنه‌وه‌و هه‌ر كارتێك به بڕی 50 هه‌زار دیناری عێراقی له كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كڕنه‌وه”.
ئەو کاندیدەی ھاوپەیمانی نیشتیمانی راشیگەیاند:” ئه‌گه‌ر سه‌رۆك خێزانێك كه‌سێكی له‌ناو داعش بێت و له پارێزگاكه ناسراو و ناودار بێت و له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌دا كوڕه‌كه‌ی كوژرا بێت، یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ستگیر كرابێت، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كارتی هه‌ڵبژاردنی خۆی هه‌بێت یان بۆی وه‌ربگرنه‌وه. به‌ڵام چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك له پێشبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارتانه كۆبكه‌نه‌وه‌و به پاره بیكڕنهوهو رۆژی هه‌ڵبژردن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریبهێنن”.
سەبارەت بە كه‌شوهه‌وای بانگه‌شه و خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن له پارێزگای نه‌ینه‌وا، (فاروق جبوری ) دەڵێت:” له‌وێ ململانێكان زۆر به‌ھێز و به‌جۆشن و ده‌نگده‌ران به گه‌رمییه‌وه ده‌چن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی هه‌ڵبژاردن كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆن نوێكراوه‌ته‌وه”.