جۆره‌كانی حه‌بی په‌نادۆڵ چیه‌ و كامیان به‌ سوده‌ بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌.

هەندێ لە زانایانی بواری تەندروستی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌كارهێنانی حه‌بی سه‌ر ئێشه‌و ئازار كه‌م كردنه‌وه‌ ، به‌رێژه‌یه‌كی به‌رز ئازاره‌كه‌ زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش نابێته‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه‌.”

ئەو زانایه‌، ده‌ڵێن: “به‌كارهێنانی حه‌بی سه‌ر ئێشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌ر ئێشه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌  ده‌بێته‌ هۆی زیادبونی ئازاره‌كه‌ نه‌ك كه‌مبوونه‌وه‌ی”.
هەروەها زاناو توێژه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن ده‌بێت هه‌موو كه‌س بزانێت كه‌ كێشه‌ی ئازاری سه‌رئێشه‌، جوۆراوجۆرن و  پێویسته‌ به‌ چه‌ند جۆرێك چاره‌سه‌ربكرێن.

جۆره‌كانی حه‌بی سه‌رئێشه‌ بریتین له‌:-

پەنەدۆڵی شین .. (Blue)..

پێکھاتووە لە ٥٠٠ ملگم پاراستیمۆل ..
بەکاردێت بۆ , بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی تا و سەر  ئێشە .

پەنەدۆڵی سوور .. (Extra).
پێکھاتووە لە ٥٠٠ ملگم پاراستیمۆل و ٦٥ ملگم کافیین

بەکاردێت بۆ  ژانی ددان , ژانی گوێ , ژانی ماسولەکەکان , ژانی سووڕی مانگانەی ئافرەتان , ھەروەھا بۆ نزم کردنەوەی پلەی گەرمی لەش , بەلام وا باشترە لە کاتی سەرئێشەیەک کە لەماندووبوون پەیدابووە بەکار نەیەت, چونکە مادەی کافیین کە لەناو حەبەکە دایە مێشک بە ئاگا دەھێنێتەوە , ئەمەش ئێشەکانی زیاتر دەکات ..

پەنەدۆڵی (Cold& flu)..

پێک دێت لە ٦٠٠ ملگم پاراستیمۆل و ٤٠ ملگم ئەسکۆربیک ئەسید (لەناو لیمۆ ھەیە) ھەروەھا لە نێو پێکھاتەکەی ئەم مادانە ھەیە , سکرۆز , سیترات سۆدیۆم , نیشاستەی دەرە , کالامیت سۆدیۆم , سۆدیۆم سکرین , تامی لیمۆ , ھەنگوین و کارامێل ..

بەکاردێت بۆ لەناوبردنی نیشانەکانی ئەنفلوەنزا وەک سەر ئێشە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی , ئەو جۆرەی لەناو قووتوە سەوزەکە دایە مادەی دژە (ھستامین ) کە تووشی خەواڵوت دەکات ..

پەنەدوڵی Sinus..

پێکھاتووە لە ٥٠٠ ملگم پاراستیمۆل و ٣٠ ملگم سۆدۆفیدرین ھایدرۆکلۆرید .
بەکاردێت بۆ نەھێشتنی لووت گیران و ئازاری جیوبی لووت , نابێت ئەوانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان ھەیە ئەم دەرمانە بەکار بھێنن , یا ئەوانەی نەخۆشی خوێنبەری تاجییان ھەیە یاخود ئەوانەی نەخۆشی دڵیان ھەیە ..

پەنەدۆڵی  Night..

پێک دێت لە پاراستیمۆل , ھیدرۆکلۆرید دیفینھیدرامین , دژە ھستامین ..

بەکاردێت بۆ، یارمەتیت دەدات بۆ خەوتن ئەمەش وا دەکات سودی ھەبێت بۆ ئەوانەی ئازاریان ھەیە و خەویان لێناکەوێت , زۆرباشە بۆ ئازاری سەر ئێشە و نیوە سەر ئێشە و ئازاری پشت , رۆماتیزم و ئازاری ماسولکەکان , ئازاری دەمارەکان و ئازاری ددان و سووری مانگانەی ئافرەت ..

تێبینیەکی گرنگ .
پەنادۆڵی سەوز تایبەت بە ئەنفلوەنزا , نابێت ئەو کەسانەی نەخۆشی پاڵەپەستۆی خوێنیان ھەیە بە ھیچ شێوەیەک بەکاری بھێنن .

Back to top button