مه‌سرور بارزانی پاسه‌پۆرتی كوردستان نیشانی عه‌بادی ده‌دات
خواكوڕك
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی رابردووی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یدر عه‌بادی، چه‌ند پرسێكی گرنگ باسكران و پرسی ده‌وڵه‌تیش یه‌كێك بوو له‌و پرسانه، رۆژنامه‌نووسێكیش ده‌ڵێت نێچیرڤان بارزانی پاسه‌پۆرتی كوردستانی نیشانی عه‌بادی داوه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نوس و راگه‌یاندكار له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، نهێنیه‌ك له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه ده‌دركێنێت و ده‌ڵێت، “نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبەغدا لەگەڵ عەبادی باسی دروستبوونی دەوڵەتی کوردستانیان کردووە. ئیدی عەبادیش بە توانجەوە بە نێچیرڤان بارزانی گوتووە ئەی کەبوونەتە دەوڵەت، پاسپۆرتی عێراقی بەکاردەهێنن یان پاسپۆرتی خۆتان دەبێ؟”
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كه مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندی به نێچیرڤان بارزانیه‌وه ده‌كات بۆ ئاگاداربوون له ئه‌نجامی گفو‌گۆكانی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌نووسێت، “لەنێو کۆبوونەوەکە بەرێز مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات. لەو تەلەفۆنە نێچیرڤان بارزانی پێی دەڵێ باسی دەوڵەتی کوردستان‌مان کردووە و تەنیا پاسپۆرتی دەوڵەتەکە ماوە!”
هه‌روه‌ها له پۆسته‌كه‌دا هاتووه، “مەسرور بارزانیش پێی دەڵێت هەندێک چاوەرێ بکە ئێستا دیزاینی پاسپۆرتەکە دەنێرم بۆت..
بەپێی زانیارییەکانی من، مەسرور بارزانی دەستی دیزاین و نەخشەی باشی هەیە و دیزاینی پاسپۆرتەکەی بۆ کردووە و لە رێگەی (واتسئاپەوە) بۆ نێچیرڤان بارزانی ناردووە. نێچیرڤان بارزانیش هێشتا لە کۆبوونەوەدا بووە لەگەڵ عەبادی، کە دیزاینی پاسپۆرتەکە پێ گەیشتووە یەکسەر پێشانی عەبادی داوە و گوتوویەتی ئەوەش پاسپۆرتەکەیە”.