مۆلهر ههڕهشه له ریال مهدرید دهكات.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، تۆماس مۆلەری هێرشبەری بە توانای یانەی بایرن میونخ، باسی یاریەکەی رۆژی چوارشەممە بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و لێدوانی هەڕەشە ئامێز دەدات.”
مۆلەر له بارهی رووبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ دهڵێت.” كه لە کاتی خۆیدایەو ئێمە لە قۆناغێکی باشداین و وەکوو گروپێکی یەکگرتوو پێکەوەین و توانایەکی بەرزمان هەیەو ئارەزووی ئەوە دەکەین بردنەوەیەکی گەورە تۆمار بکەین.”
یاریزانهكهی بایهرن زیات گوتی.” كه ئێمە دەچینە یاریەکەوە بە هەموو بڕوابەخۆبوونێک و دەبێت گۆڵ تۆمار بکەین و سود لە خاڵە لاوازەکانی یانەی ریاڵ مەدرید وەربگرین و با بزانین چی رودەدات ئەنجامی نێوانی یاریەکەمان چۆن دەبێت.
ئهوهی شیاوی گوتن بێ.” بڕیارە لە شەوی چوارشەممە هەردوو یانەی بایرن میونخ و ریاڵ مەدرید لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا رووبەڕووی یەکببنەوە.”