سفره‌ى هه‌رسێ ژه‌مه‌كه‌ت با زه‌یتونى له‌سه‌ر بێت.

زه‌یتون یه‌كێكه‌ له‌ باشترین به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌كان ، پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن ، سێ ژه‌مه‌ زه‌یتون بخۆین و ئاماده‌ بێت له‌سه‌ر سفره‌ى ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كانمان ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ئه‌و سووده‌ گرنگانه‌ى كه‌ واى كردووه‌ به‌رده‌وام بین له‌ خواردنى.”

سوود و گرنگى زه‌یتون :-

• زه‌یتون ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزا و ڤیتامینات و ترشى كه‌له‌ش زۆر پێویستى پێیه‌تى .

• دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشى دڵ و خوێن .

• به‌رگریت به‌هێز ده‌كات به‌مه‌ش به‌دوور ده‌بیت له‌ دروست بوونى وه‌ره‌مى بێگانه‌ .

• دژى هه‌موو جۆره‌ هه‌وكردنێكه‌ .

• كێش داده‌به‌زێنێت ، چونكه‌ دژى چه‌ورییه‌.

• ده‌ست به‌سه‌ر په‌ستان خوێندا ده‌گرێت .

• دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ خوێن مه‌یاندن.

• خولى خوێن چالاك ده‌كات .

• پێست جوان و ساف ده‌كات ، چونكه‌ ڕێگرى چرچ بوونى ده‌كات .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌

Back to top button