حكومه‌تی په‌ت و سێداره‌ 5 هاووڵاتی تری كوردی له‌ ژیان دوورخسته‌وه‌.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە حوکمی سێدارەی 5 هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ورمێ بەڕێوە چووە كه‌ حكومه‌تی په‌ت و سێداره‌ی ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ نێو بردن و قه‌ڵاچۆكردنی لاوانی كورد.”

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/4/22 حوکمی سێدارەی 5 هاووڵاتیی کورد کە هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەسیان بە ناوەکانی “تەیب شێخ‌نەژاد موکری” تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی شنۆ و “قادر محەمەد حەسەن” خەڵکی ورمێ ئاشکرا بووە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ بەڕێوە چووە.”

بە گوتەی سەرچاوەیەک لەنێو گرتووخانەی شاری ورمێوە، ئەو 5 کەسە بە تۆمەتی “کوشتنی ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” بە پێی دواین ئامارەکانی تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) لە ساڵی 2017دا حوکمی سێدارەی 112 هاووڵاتیی کورد لە ئێران جێبەجێ کراوە کە دەکاتە 23٪ کۆی ئەو کەسانەی کە لە ئێران لەسێدارە دراون.”

Back to top button