خشته‌یه‌كی مووچه‌ بڵاو كرایه‌وه‌

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، مووچه‌ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و پێشمه‌رگه‌، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و خانه‌نیشنی له‌م هه‌فته‌ دابه‌ش ده‌كرێت”.

بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێم رایدەگەینێت مووچەى ئەم وەزارەت و شوێنانە بە سیستەمى نوێى مووچە دابەشدەکرێت.

یەکەم_ سبەى سێ شەممە 24/4/2018
1_ مووچەى ئەنجوومەنى ئاسایش دابەشدەکرێت.
2_ مووچەى وەزارەتى ناوخۆ دابەشدەکرێت.


دووەم_چوار شەممە 25/4/2018
1_ مووچەى خانەنیشنى سەربازى و مەدەنى دابەشدەکرێت.
2_ مووچەى زێرەڤانى و بەرگرى و فریاکەوتن دابەشدەکرێت.


سێهەم_ پێنج شەممە 26/4/2018

مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە و یەکەکانى 70 و 80 دابەشدەکرێت.

Back to top button