یوسف محه‌مه‌د دوو ده‌فته‌ر دۆلار بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نها بۆ سپۆنسه‌ر په‌یچه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت
له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی له‌كار لادراوی په‌رله‌مانی كوردستان، 20 هه‌زار دۆلار( دوودهفتهر) ته‌نها بۆ په‌یچه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت ته‌نها له‌یه‌ك مانگدا”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی بانگه‌شه‌ی یوسف محه‌مه‌د به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، جگه له بانگه‌شه‌ی دروست كردنی ڤیدیۆ كه كۆمپانیایه‌ك له سلێمانی كاری بۆ ده‌كات، دوو ده‌فته‌ر دۆلار ته‌نها بۆ سپۆنسه‌ر به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌مه بێجگه‌له له پۆسته‌ره‌كانی”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی یوسف محه‌مه‌د به پاره‌یه‌كی زۆر هاتۆته نێو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ته‌نها له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ریكلام دا، به 40 هه‌زار دۆلار ( چوار ده‌فته‌ر) رێكه‌وتووه كه ڤیدیۆیی بۆ بكه‌ن و وابریاره له 10 رۆژی كۆتایی ڤیدیۆكانی بڵاو بكرێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه زیاتر له 30 هه‌زار دۆلار كه ده‌كاته ( سێ ده‌فته‌ر)ی ته‌رخان كردووه بۆ پۆسته‌ره‌كانی”.
به‌گوی گشتی یوسف محه‌مه‌د،9 ده‌فته‌ر ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ناوبراو له‌رێگای پۆسته‌ر و ڤیدیۆكان و سپۆنسه‌ری په‌یچه‌كه‌ی دا له‌سه‌ر بنه‌مایی ئازاری قه‌یرانی دارایی و هێرش بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد كار ده‌كات، له‌كاتێكدا كه هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ په‌رله‌مانی عێراقه”.