پاش پارانهوهیهكی زۆری لاهور جه‌نگی له حشدی شه‌عبی سێ گیراوی سڤیلیان بۆ ئازاد كرد
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك له‌كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی بڵاو كرانه‌وه گوایه دژه تیرۆری یه‌كێتی، 3 پێشمه‌رگه‌ی له‌ده‌ستی داعش له‌رێگای ئۆپراسیۆنێك ئازاد كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتی، ده‌لێت” ئه‌م سێ كه‌سه نه پێشمه‌رگه‌ن و نه له‌ده‌ستی داعش بوونه، به‌ڵكو سێ كه‌سی سڤیل بوونه له‌لایان حشدی شه‌عبی له‌كاتی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر گیراون، لاهور جه‌نگی پاراوه‌ته‌وه بۆ به‌ردانی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاریان بهێنێت، بلێت له ده‌ستی داعش رزگارمان كردووه”.
كاوه محه‌مه‌د كارگێری لقی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ” دژە تیرۆری یەکێتی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بڵاویان کردووەتەوە کە سێ پێشمەرگەی دیلیان لە دەستی داعش رزگار کردووە، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە و ئەو سێ کەسە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە پێشتر لە دەوروبەری خورماتوو رفێندرابوون و ئێستاش بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەری ناو یەکێتیی بە رێککەوتنی ژێر بە ژێر لەگەڵ حەشدی شەعبیدا ئەو سێ کەسەیان ئازاد کردووە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەو سێ ھاووڵاتییە لای حەشدی شەعبی بوونە نەک داعش، ئێستاش کەسانێک ریکلام بۆ ئەوە دەکەن کە دژە تیرۆری یەکێتی ئەو کەسانەی لە دەستی داعش رزگار کردبێت، ددهشلێـ”ئەگەر دژە تیرۆری یەکێتی ڕاست دەکات، با ڤیدیۆ و دیمەنێکی ساتی رزگارکردنی ئەو سێ کەسەیان بڵاو بکردایەتەوە”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ده‌شلێـ” لاهور جه‌نگی پاش ئه‌وه‌ی ده‌چێته لای حشدی شه‌عبی لێیان ده‌پارێته‌وه، بۆ به‌ردانی ئه‌م سێ كه‌سه سڤیله كه هیچ تاوانێكیان نه‌كردووه و به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر زیاتر له 100 رۆژ له زیندانی حشدی شه‌عبی دا به‌ند كراون بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیان بكات و بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاریان بهێنێت”.