كۆبوونه‌وه‌ی ئیقبال پور و گۆڕان و باڵێكی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر چی تێدا گوزه‌را
چاودێرێك
له رۆژی 12ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پار حاجی ئیقباڵ پور كه كه‌سێكی ئێرانی بووه، سه‌ردانی سلێمانی كردووه، ئه‌م كاته‌ی كه حاجی ئیقباڵ پوور سه‌ردانی سلێمانی كردووه، شه‌وه‌كه‌ی واتا شه‌وی 11ی له‌سه‌ر 12ی ئۆكتۆبه‌ر له ده‌ورو به‌ری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتی دانیشتووه، بۆ به‌یانیه‌كه‌ش سه‌ردانی سلێمانی كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵ و گۆڕان و باڵی ده‌ست رۆیشتووی یه‌كێتی، كۆبۆته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رباری سڵاوی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌ستخۆشیشی لێكردوون، كه هاوكار بوونه بۆ تێپه‌راندنی به‌یاسایی كردنی حشدی شه‌عبی له عێراقدا و پێیگووتون ئێستا كاتی كاره گه‌وره‌كه‌یه”.
حاجی ئیقباڵ پور به كۆمه‌ڵ و گۆڕانی گوتووه، ده‌بێت زه‌مینه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بۆ دژایه‌تی كردنی ریفراندۆم له‌وه زیاتر خۆش بكرێت، هه‌ر رووداوێكیش كه رووده‌دات، بیخه‌نه ئه‌ستۆی پارتی و ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم، له میدیاكانیشدا بۆ زه‌مانه‌تدان به خه‌ڵكی كوردستان، ده‌بێت له‌ناو حشدی شه‌عبی بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزێكی بێگانه نه‌ناسرێـت.
ئه‌مه له‌كاتێكدابوو، له‌سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكی شه‌ڕی مووسڵ كاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر كردبوو، به پارتی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گوتبوو، كه پیلانگێریه‌ك هه‌یه، له ده‌سه‌ڵات ده‌رچووه، ئه‌گه‌ری هێرشی حشدی شه‌عبی و سوپای ئێرانی هه‌یه بۆ سه‌ر كه‌ركووك، ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، پاش ئه‌م قسه‌یه بارزانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بووه، هیچ به‌دیلێكی ریفراندۆم قبوڵ بكات، ته‌نها ئه‌و به‌دیله نه‌بێت كه زه‌مانه‌تی راگرتنی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر كه‌ركووك، نه‌درێت، به‌ڵام كار له‌كار ترازابوو، حشدی شه‌عبی وه‌ك هێزێكی یاسایی عێراق ناسێنرابوو، له‌لایان ( گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ) ده‌نگی پێ‌درابوو”.
واتا پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ته‌نها به‌شی داگیركاریه عه‌سكه‌ریه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی مووچه برین و تێكدانی دۆخی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگایی قه‌یرانی دارایی و بڕینی مووچه، رێگری له ناردنی نه‌وت، زیاد كردنی نه‌وت و به‌ش كردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ له نه‌وتی كه‌ركووك، هه‌موو ئه‌مانه بابه‌تێكی زه‌مینه سازی ئێرانی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی داعش له عێراق زه‌مینه‌ی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان له‌بار بكرێت، بۆ هێرش كردنه سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان”.
هه‌روه‌ك له كاتی سه‌ردانی حاجی ئیقباڵ پوور به كۆمه‌ڵ و گۆڕان باڵی یه‌كێتی گوتراوه، ئێوه سه‌ركه‌توو بوونه، له تێپه‌راندنی یاسایی حشدی شه‌عبی و دۆخی ناوه‌خۆی و زه‌مینه‌ی سازی بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له بارزانی، به‌ڵام ئێستا كاتی كاره گه‌وره‌كه‌یه”.
واتا پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر له رۆژانی 12ی و 13 و 14 ئۆكتۆبه‌ر حاجی ئیقباڵ پوور له ناوچه‌ی كه‌ركووك و سلێمانی دا ماوه‌ته‌وه، هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی سلێمانی كه پێكهاتوون له ( كۆمه‌ڵ و گۆران و باڵی ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی و جه‌نگی) ئاگادار بوونه، له‌پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی له كه‌ركووك تا خانه‌قین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه”.
حاجی ئیقباڵ پور گوتویه‌تی، ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مایی پاشه‌كشه‌ی چوار میحوه‌ر بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان له بارزانی بوه‌ستین، ئه‌وه ئێمه شكه‌ست ده‌هێنین، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌كاتی راپه‌راندنی كاره‌كه له پاشه‌كشه‌ی كه‌ركووك تا خانه‌قین له شنگال تا كه‌ركووك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، پاشه‌كشه به‌و پێشمه‌رگانه بكرێت كه سه‌ر به‌یه‌كێتین و سه‌نگه‌ره‌كان چۆڵ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هێرش كردن و پاشه‌كشه‌ی هێزی یه‌كێتی، پارتی نه‌توانێت جه‌بهه‌ی فره‌وانی شنگال كه‌ركووك بپارێزێت و ناچار بكرێت پاشه‌كشه بكات، شه‌ڕ له‌ناو كه‌ركووك نه‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر پارتی پاشه‌كشه‌ی هێزه كانی یه‌كێتی كه له‌ناو لیوا هاوبه‌شه‌كان ببینێت ناچار ده‌بێت سه‌نگه‌ره‌كانی خۆی ته‌سك بكاته‌وه، پاشه‌كشه بكات، له‌كه‌ركووكیش بێ ته‌قه بكشێته‌وه”.
ته‌واوی ئه‌و نه‌خشه و پیلانه‌ی كه حاجی ئیقباڵ پوور دانراوه، گۆڕان و باڵی ماڵباتی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ ئاگاداری ورد و درشتی بوون، بۆیه گۆڕان و كۆمه‌ڵ چه‌ند میدیایه‌كی تری سێبه‌ری سه‌ر به‌و حزبانه له‌سلێمانی له دیوی حشدی شه‌عبی به‌شاری رووماڵی هه‌واڵه‌كان بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵك بلێن ئه‌و هێزه‌ی ئێستا هێرش ده‌كاته سه‌ر پارتی هێزی رزگار كه‌ره، ته‌واوی ئه‌رشڤی ئه‌و میدیایانه له رۆژانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ماوه، به به‌ڵگه كراوه له‌سه‌ریان”.