ئه‌مریكا پرۆژه گه‌وره‌كه‌ی له هه‌ولێر كرده‌وه..بزانه نێچیرڤان بارزانی چی ده‌لێت له‌و باریه‌وه
باڵه‌خانه‌ی كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر له‌لایان بالیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق كرایه‌وه، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق گوتی ئەوان خۆیان بە خۆشحاڵ دەزانن، کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە سێبەری چیاکانی کوردستان دروست دەکەن، ده‌شلێـ”کردنەوەی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ھەولێر، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ھەولێر پتەوتر دەکات”ئەم باڵاخانەیە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ بەردەوامیی ئەمریکا لە پشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان و خەڵک و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بوونی ھەرێمی کوردستانێکی بەھێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدرالدا، ئاماژەشی بەوە کرد کە پەیوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و ئەمریکا ،چەندین دەیەیە بەردەوامە و دروستکردنی ئەم باڵاخانەیە پابەندیی ئەمریکا نیشان دەدات بۆ خەڵکی کوردستان کە خەریکی دروستکردنی ئایندەیەکی باشتر بێت”.
هه‌روه‌ها ئه‌و باڵیۆزه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی” خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە سێبەری چیاکان‌دا دروست دەکەین، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ وه‌به‌رهێنان و راكێشانی كۆمپانیاكان و وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی گرینگ له‌ناوچه‌كه‌دا”.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانباسی لەوە کرد کە کردنەوەی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەکە نیشانەی بەردەوامی و بەھێزیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکایە و بە ھەنگاوێکی گرنگی وەسف کرد،جەختیشی لەوە کردەوە کە کردنەوەی ئەو باڵاخانەیە نیشانەی پشتیوانیی ئەمریکا و بەردەوامیی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیواشی خواست”دراوسێکان و وڵاتانی جیھان، باڵەخانەی دیپلۆماسیی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان دروست بکەن”.