كاریگه‌رترین جۆری خواردنه‌كان بۆ سه‌ر ته‌مه‌نی ئێسك

خواكوڕك

پسپۆڕانی بواری شیكاری جه‌سته‌یی نهێنیه‌ك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی چه‌ند خۆراكێك و ئێسكه‌كان ده‌رخستووه‌، به‌پێی توێژینه‌وه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ندێك مادده‌ی خۆراكی زیانی زۆریان هه‌یه‌ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ئێسكی مرۆڤ و دووچاری لاوازیان ده‌كه‌ن.

له‌توێژینه‌وه‌كه‌یاندا پێنج مادده‌ی خۆراكی وه‌كو خراپترین جۆره‌كان به‌سه‌ر ئێسكه‌وه‌ دیاری كردووه‌

١ـ خواردنەوە گازیەکان لە دوو لایەنەوە مەترسیان بۆ سەر ئێسک ھەیە و لە جیاتی ئەوانە ئاوی مێوەکان یان ئاوی سروشتی بخۆنەوە.

٢ـ خوێ دەبێتە ھۆی دەردانی کالیسۆمی ناو ئێسک و بە تێپەڕبوونی کات لاوازی دەکات.

٣ـ کافایین و قاوە ھاوشێوەی خوێ زیانی نییە، بەڵام بە ھەمان شێوە کالیسۆمی ئێسک ناھێڵێت. خواردنەوی قاوە کەمتر بکەنەوە و شیر بکەنەوە جێگرەوەی.

٤ـ ڤیتامین A کە سیستمی بەرگری لەش بەسودە بەتایبەتی بۆ ژنان لە قۆناغی بێ ھیواییدا، بەڵام خواردنی بە رێژەیەکی زۆر زیان بە ئێسک دەگەیەنێت.

٥ـ مادە کحولیەکان دەبێتە ھۆی ھەڵمژینی مادە کانزاییەکان لە لایەن ئێسکەوە و دەبێتە ھۆی لاواز بوونی ئێسک و لە خواردنیان دوور بکەونەوە.

Back to top button