چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی گروپه‌ مافیاكه‌ی ناو گۆڕان ئاشكرا ده‌بێت

سه‌رچاوه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌ ئیرهابی فكری و لێدان له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو گۆڕان ده‌كه‌ن، رایده‌گه‌ێنن، كه‌ گروپێكی مافیا ئاسا له‌ناو گۆڕاندا خۆی به‌رێكخستن كردووه‌، به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتێك، كار له‌سه‌ر بنه‌مایی لێدانی نه‌یاره‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی ئیرهابی فكری ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێك به‌گوێره‌ی بۆچوونی ئه‌وان نه‌جوڵێته‌وه‌، له‌ناو گۆڕاندا ئیرهابی فكری به‌رامبه‌ریان به‌كار ده‌هێنن”.

تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی گۆڕان له‌ لێدوانێكی میدیایی دا باس له‌ بوونی گروپێكی مافیا ده‌كات له‌ناو گۆڕاندا كه‌ به‌رامبه‌ری ئیرهابی فكریان به‌كار هێناوه‌ و له‌ فراكسیۆن و حزبه‌كه‌شیان دوورخستۆته‌وه‌، ده‌لێـ” له‌سه‌ر بنه‌مایی جیاوازی بۆچوونێك كه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ كوتله‌یه‌ك هاو هه‌ڵوێست بووه‌ له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان و حزبی گۆڕان دوورخراوه‌ته‌وه‌”.

تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د ده‌شلێـ، ئه‌م گروپه‌ كه‌ ئه‌ویان له‌ فراكسۆن و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوورخستۆته‌وه‌، گروپێكن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك كار له‌سه‌ر ئیرهابی فكری ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دوور له‌ په‌یره‌وه‌ی ناوه‌خۆ ده‌ریانكردووه‌”.

مه‌سعود حه‌یده‌ر پێشتر له‌ پۆستێكی دا باسی له‌و گروپه‌ كردبوو كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك ئیرهابی فكریان به‌رامبه‌ر به‌كار هێناوه‌، چونكه‌ له‌ بۆچوونی ئه‌وان جیاواز تربووه‌،

شایانی باسه‌ پێشتر نه‌وشێروان مسته‌فاش له‌كاتی سه‌ردانی كردنی بۆ پیرمام، ئه‌م گروپه‌ كه‌وتنه‌ گیانی ئه‌ویش و ئه‌ویشیان له‌و هێرشه‌ ئیرهابیه‌ به‌ده‌ر نه‌كردوو، هێرشیان كرده‌ سه‌ری”.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ به‌غدا خاوه‌نی فراكسیۆنێكی 9 كه‌سی بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نها 6 ئه‌ندامی ماوه‌ له‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی و 3 له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی گۆڕان ده‌ركراون یان پاشه‌كشه‌یان له‌ فراكسیۆنه‌كه‌ كردووه‌”.

Back to top button