بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كتێبێكی نه‌وشێروان مسته‌فا بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌ناوی نه‌وشێروان مسته‌فا (بێ بنه‌ما ده‌دوێت)
كتێبێكی نه‌وشێروان مسته‌فا بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ناونیشانی “نه‌وشێروان مسته‌فا واهی ئه‌دوا” كه ئه‌مرۆ له چاپخانه‌كان، چاپكراوه، وابریاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو بكه‌وێته به‌رده‌ستی خه‌ڵك، به‌ڵام له‌ناونیشانی كتێبه‌كه‌دا كه ده‌سته‌واژه‌ی ” واهی” به‌كار هاتووه، سه‌رتاپای كتێبه‌كه‌ی خستۆته به‌ر ره‌خنه، به‌وه‌ی كه كتێبه‌كه، له ناونیشانی دا له رووی ده‌سته‌واژه‌ی واهی دا ناونیشانه‌كه وا لێده‌كات، كه نه‌وشێروان مسته‌فا بێ بنه‌ما ده‌دوێت”.
ئه‌م كتێبه له‌لایان هه‌ڵسوراو به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چاپكراوه، بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ره‌خنه‌گرانی كتێبه‌كه له‌سه‌ر كتێبه‌كه ره‌خنه‌ی تووند له ده‌سته‌واژه‌ی واهی ده‌گرن ئاراسته‌ی ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌یان كردووه و ده‌نووسن”واهی هەڵەیە! تەنانەت لە رێزمانی كوردیدا نیە! واهی وشەیەكی عەرەبیە و بەواتای بێ بنەمایە! نەدەبوو ئەو هەڵەیە بكرایا! واهی لەكوردیدا لە هەندێ ناوچەی سلێمانی بەكار دێت، كە ئەوەش نابێتە پێوەر، چونكە تەنانەت شێوە زاریش نیە! لەكاتێكدا كتێب بابەتێكی ئەكادیمیە و دەبێ زمانێكی تارادەیەك ستاندەری تێدا بەكار بێت، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌گرانی كتێبه‌كه ده‌شنووسن”دیارە كتێبه‌كه دەچێتەخانەی نووسینی ئەكادیمییەوە و نووسینی ئەكادیمیش دەبێ بەزمانی ستاندەر بێت، چونكە تۆ بۆ ناوچەیەكی دیاریی كرا‌و نانووسیت، بەڵكو بۆ گشت كوردە(بەدەر لە بابەتی كرمانجی خواروو كرمانجی سەروو)، بۆیە دەبێ تا ئەوشوێنەی كە دەكرێت وشەی رەسەنی نێو زمانی ستاندەر بەكار بێنیت، مەگەر ناچار بیت و لەبابەتێكی وەرگێڕاندا لەبەرامبەر وشەیەكت لەزمانە ستاندەرەكە نەبێت، بۆ نمونە لەبەرامبەر وشەی (موعجیزە) لە كوردیدا تەنها لە كرمانجی سەروو بەرامبەرەكەی هەیە كە (پەرجوو)ە، ئەوكاتیش دەبێ بۆ یەكەمجار روونكردنەوەت هەبێت”.
هه‌روه‌ها ره‌خنه گرانی كتێبه‌كه كه ئاراسته‌ی ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌یان كردووه ده‌نووسن” كتێبەكەی سەرچاوەكەت كوردییە، بۆیە هیچ ناچار نییت پەنا ببەیتە بەر شێوەزاری ناوچەیەكی دیاریی كرا‌و، بۆیهئێستا واتای ناوی ئەم كتێبە بەم شێوەیەی لێ هاتووە” نەوشیروان بێ بنەما دەدوا”.