یه‌كێتی: حه‌شدی شه‌عبی ناهێلێت ئێمه به ئازادی بانگه‌شه بكه‌ین له كه‌ركووك, ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له‌و شاره عاقیبه‌تی خێر نیه

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه .
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گای حیزبه كوردستانییه‌كان له ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان نوسراوێك ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی ( كۆمار ,ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ,ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران)ی عێراق ده‌كات .
په‌یامه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ژێر ناونیشانی (كردنەوەی بارەگاكانی هێزە كوردستانیەكان هێشتا قەدەغەیە) ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له: سه‌رۆككۆمار، و سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كراوه وله نوسراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه” لەكاتێكدا وردە وردە ئومێدی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان، زیاتر دەبێ و هەنگاوی باشیش لەو پێناوەدا نراوە. كەچی لەدوای ڕووداوەكانی 16/ی ئۆكتۆبەرەوە، كە زیاتر لە (6 مانگ)ە، لەكەركوك، خانەقین، شنگال، جەلەولا، سەعدیە، قەرەتەپە و ناوچەی تریش، هێشتا دەسەڵاتی عەسكەری و ئەمنی، رێگە نادەن، بارەگای حزبە كوردستانیەكان، كە حزبی رەسمی و یاسایین، بكرێتەوە”.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له نوسراوه‌كه‌دا ده‌لێت: تەنانەت لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەشدا، هێشتا فشاری نادەستوری لەسەر هێزە كوردستانیەكان هەیە، بەڵكو لە زۆر شار‌و شارۆچكەدا، ماڵی بەرپرس‌و كادرانی لایەنە كوردستانیەكانیش، داگیركراوون.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شڵێت: “بەمشێوەیە سەپاندنی دەسەڵاتی عەسكەری و ئەمنی، پێچەوانەی دەستورو رێسای پەیوەندیەكانمانە. بەردەوامبوونیش لەسەر سیاسەتی زەوتكردنی مافی ئازادی سیاسی لایەنەكان، لەو ناوچانەدا، گومانێكی زیانبەخشی لای ڕای گشتی ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دروستكردووە و بەدووریشی نازانین، رووداوی زیانبەخشی لێبكەوێتەوە”.