ئاوات شێخ جه‌ناب : شاسوارو قه‌واره‌كه‌ی بۆ دژایه‌تی گۆران دروست بوون

ئاوات شێخ جەناب، ئەندانی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: ”ھیچ حزب و لایەنێکی سیاسی ناتوانێ دەنگەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، چونکە ئێمە دڵنیاین دەنگەکانمان کەم ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە خۆمان بۆ ئەوەی ئامادەکردووە، لەم ھەڵبژاردنەدا لە شاری سلێمانی، یەکەم حزبی سیاسی بین“.

ئەوئه‌ندامەی چڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاشیگه‌یاند:” کە ھیچ کێشەیەکیان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید و قەوارەکەی نییە،‌ چونکە دەزانین ئەو بۆ دژایەتیی بزووتنەوەی گۆڕان درووستبووە و لیستەکەشی دیاردەیەکی کاتییە و خەڵکی بیری دەچێتەوە”.

شاسوار عبدالواحید له‌ دوای كۆچی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ سه‌نگه‌ری له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران گرتووه‌و ناوبه‌ناویش ئاماژه‌یه‌ك ئه‌دات به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ل رێكخه‌ری كۆچكردوو به‌لام دژایه‌تی توندی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كات و به‌ حیزبێكی بێ وه‌فا دوو ڕوو درۆزن ده‌یان شوبهێنێت .

Back to top button