به‌رهه‌م ساڵح: زماندرێژانی میدیا, بۆ نه‌یان توانی له دوو رۆژ زیاتر له كه‌ركووك بمێننه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی گرووپیی خیانه‌تكاری یه‌كێـی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه‌ركووكیان راده‌ستی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی كرد, له ئێستادا شاره‌كه له ژێر حوكمی سه‌ربازی توند به‌ڕێوه ده‌چێت, به جۆرێك ته‌نانه‌ت خیانه‌تكارانیش به مۆله‌ت له شاره‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه, سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیش ده‌ڵێت, ئه‌گه‌ر زماندرێژانی میدیا راست ده‌كه‌ن با دوو رۆژیان كردبایه به سێ كه چوون بۆ كه‌ركووك.
به‌رهه‌م سالح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و داد په‌روه‌ری له میانه‌ی كه‌مپینی هه‌لبژاردن و چاو كه‌وتن به ژماره‌یه‌ك له هه‌وادارانی قه‌واره‌كه‌ی گوتوویه‌تی:” كه‌ركووك له ژێر حوكمی سه‌ربازی زۆر توند به‌رێوه ده‌چێت, ته‌نانه‌ت رێگا به كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی حزبه كوردستانیه‌كانی نادرێت, به‌رێوه چوونی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك زیانێكی زۆر له كورد ئه‌دات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قه‌سكانیدا ده‌لێت:” به‌داخه‌وه كه‌ركووك بووه قوربانی هه‌وه‌سی چه‌ند هه‌رزه سیاسیه‌ك, له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خیانه‌تی كرد له نیشتیمان ئێستا ناتوانێت به بێ مۆله‌ت بچێته كه‌ركووك, لێره بووه‌ته پاله‌وانی شاشه‌و زماندرێژی به‌رامبه‌ر زۆر پیاوی ماندووی ئه‌و وڵاته ده‌كات, به‌لام ناتوانێت ئه‌و كه‌ركووكه‌ی به خیانه‌ت راده‌ستی عێراقی كرد, له‌و دوو رۆژه‌ی مۆله‌تیان پێداوه زیاتر له كه‌ركووك بمێنێته‌وه.