سۆران سێوه‌كانی : گۆران و كۆمه‌ڵ بۆ رازیكردنی دڵی ئاغاكانی شیعهباسی 16ی ئۆكتۆبه‌رناكه‌ن
سۆران سێوکانی، توێژەر و چاودێری سیاسی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایه‌تی فیسبووك نوسیویه‌تی و بڵاویكردۆته‌وە: ”تاوانبارکردنی ڕیفراندۆم بەوەی شکستی ھێناوە، ھەوڵێکە بۆ شاردنەوەی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر، دەنا منداڵیش دەزانێت ئەوە ١٦ ئۆکتۆبەر بوو کە کوردی گێڕایەوە دواوە، نەک ڕیفراندۆم“.
سێوکانی دەڵێت: ”گۆڕان و کۆمەڵ و ئەوانیتریش بۆچی باسی ئەو خیانەتە ناکەن؟ چونکە یەکەم، خۆشیان شەریک بوون. دووەم، بوێریی ئەوەیان تێدا نییە کە حەقیقەت بڵێن. سێیەمیش بۆ ڕازیکردنی ئاغای شیعەیە ،زۆربەی سەرکردایەتیی یەکێتی خۆیان دانیان پێدا ناوە کە کێ بوو نەگبەتی بەسەر کوردا ھێنا“.
ئه‌م قسانه‌ی (سێوه‌كانی ) له‌سه‌روه‌ختی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدایه ، له 26ی ئه‌یلولی 2017 ریفراندۆم له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به ناوچه داگیركراوهكانیشهوه ئه‌نجام دراو له %93 خه‌لكی كوردستان به(به‌ڵێ ) ده‌نگیاندا ،له‌كاتێكدا گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رله‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه تاتوانیان دژایه‌تی خۆیانیان له ژێر ناوی (ئه‌نجومه‌نی نه‌خێر ) بۆ ریفراندۆم ئه‌نجامدا به‌لام میله‌ت گوێی لێنه‌گرتن و به‌پێچه‌وانه‌ی (گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بالێك له یه‌كێتی ) ده‌نگیان به‌لی بوو بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم .