شاناز برایم ئه‌حمه‌د هه‌موو شتێكی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌وه‌ ئاشكراكرد

خواكورك

دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی جددی درا له‌لایه‌ن هێرۆ برایم ئه‌حه‌مه‌د و بززتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رپه‌رشتی ئێران و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی مالكی، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، مالپه‌رێكی نزیك له‌ شاناز برایمی خوشكی هێرۆ برایم نهێنی گرنگ له‌و باره‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

مالپه‌ڕه‌كه‌ له‌ هه‌واڵێكیدا به‌ناونیشانی (بە سەرکردایەتی ئاڵا تاڵەبانی سلێمانی لە ھەرێم کوردستان جیادەکرێتەوە) ده‌نووسێت، “لە دوای پێش کەش کردنی پرۆژەیەک سەبارەت بە مووجەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربریوە ئەگەر ھەموو سەرچاوە دارایەکانی ھەرپارێزگایەکی ھەرێم بگەرێتەوە بۆ حکومەتی ناوەند، حکومەتی ناوەند ھەموو مووجە و پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکات”.

هه‌ر به‌پێی زانیاری نێو مالپه‌ڕه‌كه‌، “ئاڵا تاڵەبانی لە ماوەی رابردوودا کۆبونەوی لەگەڵ حەیدەر عەبادی ئەنجام داوە و نێوانگیری ئیدارەی سلێمانی و بەغداد ئەنجام دەدات لە ئیستادا حکومەتی بەغداد رەزامەنی دەربریوە ئەگەر ئیدارەی سلێمانی ھەموو دەسکەوتە دارایەکانی بگەرێنێتەوە بۆ حکومەتی ناوەند لەبەرامبەر دا حکومەتی ناوەند مووچەی ھەموو فەرمانبەرانی ئەو پارێزگایە دابین دەکات”.

له‌ كۆتایی هه‌واڵه‌كه‌شدا مالپه‌ڕه‌كه‌ی شاناز ده‌نووسێت، “لە ئیستا دا زۆرترین رەخنەی توند ئاراستەی ئاڵا تاڵەبانی دەکرێت لە لایەن پارتیەوە، ئەگەر ئەم ھاوپەیمانیەی بەغداد و ئیدارەی سلێمانی سەربکەوێت ئەوا بە شێوەیەکی ھەمیشەی کورد لە ئەگەری بوونی دەوڵەتی کوردی دوور دەکەوێتەوە، و پارتی لە گۆشەیەک بەناوی دەوڵەتدا گیر دەخوات”.

 

capturejg capturejh capturejhfg

Back to top button