عه‌لی ته‌ته‌ر : زاخۆ هەمیشە دڵی پارتییە و تا ئێستا بە دڵی پارتی ماوەتەوە

د. عەلی تەتەر بەرپرسی لقی ٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “لەسەر ئاستی بازنەکان پارتی خۆی ئامادە کردووە و لیژنە پەیوەندییدارەکان کاری خۆیان دەکەن و سمینار و کاری پێویست بە هەڵبژاردنەکان بەردەوام کاری خۆیان دەکەن.”

به‌رپرسی لقی 8ی پارتی له‌ زاخۆ راشیگه‌یاند:”ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین خەڵک زیاتر بەرەو سندووقەکانی دەنگدان بچن و ڕۆژانە سیمینار و کاری پارتایەتی دێتە کردن و سەردانی گەڕەکەکان و کەسایەتییەکان بەردەوامن و کاندیدەکانیشمان بەردەوام لە بانگەشەدان بۆ ئەوەی دەنگی زیاتر بەدەست بێنن.”

سه‌باره‌ت به‌ شاری زاخۆ كه‌ به‌ دڵی پارتی دیموكراتی كوردستان پۆلێن كراوه‌ (عه‌لی ته‌ته‌ر) ده‌ڵێت : “زاخۆ هەمیشە دڵی پارتییە و تا ئێستا بە دڵی پارتی ماوەتەوە ،ئەگەر خەڵکێکی تووڕەش هەبێت، بەڵام لە ڕۆژی دەنگداندا خەڵکی زاخۆ ڕووح و دڵ و گیانیان بۆ ڕێبازەکەیانە و ئینجا چۆن دەنگی پێ نادەن.”.

به‌رپرسی لقی 8ی پارتی له‌زاخۆ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له‌ بنكه‌كانی كۆمسیۆن ده‌ڵێت :”هەندێک کێشەی تەکنیکی بۆ دانەوەی کارتی دەنگدەران هەیە و پێ دەچێت هەندێک کەس بێبەش بن لە مافی دەنگدان، ئەگەرنا جەماوەری پارتی هەمان دەنگی جارانە و هەمان ڕەنگیشە و بە پشتڕاستییەوە دەڵێم، جەماوەری پارتی وەک جارانە و زیاتریش بووە.”

Back to top button