نه‌جات حه‌سه‌ن : خەباتی ئێمە لە ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین وەک شۆڕشی ئەیلوولە

نەجات حەسەن، بەرپرسی لقی ١١ی پارتی لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: “بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی و سەرووی خۆمانەوە پارتی لە دەڤەری پشدەر و بتوێن دەستی بە بانگەشەی ھەڵبژاردن کردووە و ڕۆژانە ھەڤاڵان ھەریەکە و لە سنووری چالاکیی خۆیەوە کار بۆ سەرخستنی لیستی ١٨٤ی پارتیمان دەکات، بەڵام بەداخەوە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئاستەنگ بۆ بانگەشەی لیست و کاندیدانی پارتیمان دروست دەکرێت، کە پێویستە ئیدارەی ناوچەکە بەرپرس بێت لە پاراستنی بارەگا و چالاکییەکانی ئێمە، وەک حزب، وەک کۆمسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پێویستە لیست و کاندیدەکان بە ئازادانە بانگەشەی خۆیان بکەن.”

بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: “لە ھەندێ شوێن پۆستەری لیست و کاندیدانی پارتی دڕێندراوە و لێکراوەتەوە، بێ ئەوەی کاندیدانی ئێمە ھیچ سەرپێچیەکی یاساییان کردبێت، بەپێچەوانەوە کاندیدانی ئێمە زۆر بە بەرپرسیارەتییەوە بانگەشە دەکەن و ناھێڵن بە ھۆی بانگەشەی ئێمەوە ئازار و زیان بە ھیچ کەس و لایەنێک بگەیەندرێت.”

هه‌روه‌ها (نەجات حەسەن) گوتیشی: “بە ھۆی ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەک بارەگای ئێمە داخراون لە دەڤەری ڕاپەڕین، چونکە گەلەکۆمەکی لەسەر بارەگای پارتیمان ھەبوو، لەبەر ئەوەش، ئێستا خەباتی ئێمە لەو دەڤەرە وەک شۆڕشی ئەیلوولە، تا ئێوارە کادیر و ئەندامانی ئێمە کار دەکەن بێ ئەوەی بارەگایان ھەبێت و ئێوارەش لە ھەرشوێنێک مابن، ئەوێ دەکەنە بارەگای خۆیان، چونکە ھەڤاڵانی ئێمە گوێ بە ڕووداوەکانی ڕابردوو نادەن و لە خەبات بەردەوامن تا زۆرترین دەنگ بۆ لیستی خۆمان، لیستی ١٨٤ی پارتی کۆ بکەینەوە.”

Back to top button