توركمان له‌ كه‌ركووك, ده‌نگمان پێبده‌ن ناهێلین كورد پێ بخه‌نه‌ ئه‌م شاره‌ به‌ خیانه‌تكارانیشه‌وه‌

له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی بانگه‌شه‌شی هه‌ڵبژاردنی بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق له‌ ئێستادا له‌ ته‌واوی شارو شارۆچكه‌كانی عێراق و كوردستان حزب و قه‌واره‌ سیاسیه‌كان بانگه‌شه‌یان ده‌ست پێكردووه‌, به‌ڵام كورد به‌ هۆی ئه‌و حكومه‌ سه‌ربازیه‌یی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كه‌ركووك به‌و په‌ڕی شه‌رمنانه‌ و به‌ بێ‌ ئاڵای كوردستان و دروشمه‌كانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بانگه‌شه‌یان ده‌ست پێكردووه‌, له‌ به‌رامبه‌ردا توركمان به‌ دروشمه‌كانی دژایه‌تی كورد له‌ شاره‌كه‌ بانگه‌شه‌ ده‌كات.
به‌ پێی ئه‌و ڤیدیۆو وێنانه‌ی كه‌ له‌ شاری كه‌ركووك به‌ ده‌ستی خواكوڕك گه‌شتیوون:” به‌ر بژێرانی توركمان له‌ ده‌ست پێكردنی بانگه‌شه‌شیان به‌ ژه‌ند دروشمێكی توند ئاژۆی نه‌ته‌وه‌ی له‌ شاره‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ هه‌روه‌ها زۆربه‌ی به‌ر بژێرانی توركمان باس له‌ توركمانی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن”
هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ناساندنی كاندیدی توركمان له‌ كه‌ركووك سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی توركمانی له‌ شاره‌كه‌ به‌ هه‌وادارانی گوتووه‌” ده‌نگمان پێبده‌ن تا نه‌هێلین كورد پێبخه‌نه‌ شاره‌كه‌وه‌ به‌وانه‌ش كه‌ هاوكاری ئێمه‌یان كرد له‌ وه‌ده‌رنانی ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌ شاره‌كه‌دا.

Back to top button