ئەسەد دەیەوێت بەم جۆرە ئۆپۆزسیۆن بێدەنگ بکات

لە هەنگاوێکی مەترسیدار و کەموێنەدا ئەسەد دەیەوێت ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی بۆ هەمیشە بێدەنگ بکات و لە خاکی سوریا دەریان بکات و نەتوانن جارێکی تر بکەڕێنەوە خاکی سووریا.
ڕۆژنامەی فێڵتی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە کە حکومەتی سووریا دەیەوێت یاسایەکی تایبەت دەربکات کە ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی هاوڵاتیانی سوریا بە گشتی و ئەندامانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بەتایبەت.
جگە لەوە لە یاسا پێشنیار کراوەکەی ئەسەد هاتووە کە سەرجەم موڵک و ماڵە تایبەت و بازرگانیەکانی ئەو سیاسیی و نوسەرو چالاکوانە سوریانە دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئەم هەنگاوەی ڕژێمی ئەسەد بۆتە جێگای نیگەرانی وڵاتان و داوا دەکەن ئەسەد بیر لە هەنگاوی لەو جۆرە نەکاتەوە.

Back to top button