ژنه شاعێرێكی ناوداری كوردستان كۆچی دوایی كرد.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه هه‌واڵی كۆچی دوایی ژنه شاعيرى كورد، (كه‌ژاڵ ئيبراهيم خدر) له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى شارى سلێمانى راگه‌یاندرا.”
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه (كه‌ژاڵى) شاعير، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، ناوبراو له له 1968 له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ له‌دايكبووه و له 1987ه‌وه ده‌ستى به نووسين كردووه و پاشان بووه به شاعیرێكی دیاری كوردستان و چه‌ندین به‌رهه‌می هه‌بووه.
كه‌ژاڵ ئيبراهيمی شاعیر له ماوه‌ی كاركردنی له بواری نووسین و ئه‌ده‌ب و شیعردا، خاوه‌نى 15 به‌رهه‌م و ديوانى شيعرييه و به هه‌ردوو زمانى كوردى و عه‌ره‌بى شيعرى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ى ژيانى ئه‌ده‌بى خۆي‌دا، وێڕاى به‌شداريكردنى له چه‌ندين فێستيڤاڵ و كۆڕى هاوبه‌شى شيعر، چه‌ندين كۆڕى شيعرى له شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان سازكردووه.
دواين كۆپڵه شيعريشى كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، رۆژى 15ى3ی2018، رابردوو بووه و نووسيويه‌تى:-
ھێندە چاوەڕوانم کردی
خورپەی دڵم بوو بە ڕەنگی پرسیار
بەڵام وەختێ گەڵای ڕۆحت گەیشت
بووم بە وەڵامێکی ڕووت و
پڕت کردم لە گۆرانی و ئاوازی شار..